نێچیرڤان بارزانی و سهرۆكی ئیتاڵیا پهیوهندییهكان و دۆخی ناوچهكه تاوتوێ دهكهن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ رۆما، لەلایەن سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆککۆماری ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێکرا. لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە، هاوکات دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/19 سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ رۆما، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆککۆماری ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێکرا و دواتر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.
راشیگەیاند؛ لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندیى دۆستانهى هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیتاڵیا تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر خواستی هاوبەشیان بۆ بەهێزکردنی زیاتری ئەم پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ پشتيگريى بەردەوامی ئیتاڵیا دووپات کردەوە، بەتایبەتى لەڕووى سیاسی، مرۆیی و گەشەپێدانهوه، ههروهها هاوکاریی سەربازیی ئیتاڵیاى لە ماوەی شەڕی دژی تیرۆردا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، بهرز نرخاند.
لای خۆیەوە، سهرۆك ماتارێلا خۆشحاڵیی خۆی به سهردانهكه دەربڕی و جەختی لە پابەنديی وڵاتەکەی بۆ پشتگيرى له ئارامی، سەقامگیری و گەشەپێدانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. ههروهها ستايش و پێزانينى ئيتاڵياى بۆ هەرێمی کوردستان وهك پارێزەر و لانکەی پێكهوهژيان و پێکهاتە جیاوازەکان لە ناوچەکەدا، دووپات كردهوه.
تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەكانى رۆژههڵاتى ناوهڕاست، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو. لهمبارهيهوه هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنى ئاشتى و سهقامگيرى.