ترهمپ لەبارەی یۆرانیۆمی پیتێنراو پێشنیازێک پێشکەشی ئێران دەکات
سەرۆکی ئەمریکا داوای رادەستکردنی خێرای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران دەکات بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ وڵاتەکەی و لەناو ببرێت، یان پێشنیاز دەکات بە هەماهەنگی نێودەوڵەتی لە شوێنی خۆی کۆتایی پێ بهێنرێت.
دۆناڵد ترهمپ، سهرۆکی ئهمریکا، له رێگهی ههژماری خۆی له "تروس سۆشیاڵ" پەیامێکی نوێی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران کرد.
سهرۆکی ئهمریکا ئاماژەی بەوە دا، دهبێت یۆرانیۆمی پیتێنراو یان ئهوهی به "تۆزی ئهتۆمی" ناوی برد، به زووترین کات رادهستی وڵاتهکهی بکرێت بۆ ئهوهی بگوازرێتهوه و لهناو ببرێت.
دۆناڵد ترهمپ ئەوەشی خستە روو، وەک بژاردهیهکی باشتر، پێشنیاز دەکات بە هەماهەنگی و هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەو یۆرانیۆمە لە شوێنی خۆی یان هەر شوێنێکی تری گونجاو لەناو ببرێت.
ترهمپ دووپاتی کردەوە، پێویستە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم یان هەر لایەنێکی هاوشێوەی، گەواهیدەری ئەم پڕۆسەیە بن.
ئەم پەیامەی ترەمپ لە کاتێکدایە، چاوەڕێ دەکرێت لەم چەند رۆژەدا رێککەوتنی کۆتایی لە نێوان ئەمریکا و ئێران لەبارەی پرسی ئەتۆم و کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ بکرێت.
پێشتر بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاندبوو، بەربەستی سەرەکی لە نێوان واشنتن و تاران، پرسی یورانیۆمی پیتێنراوە؛ چونکە ئێران رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری بێت و ئەمریکاش سوورە لەسەر لەناوبردنی.