ئێران 10 دەریاوانی هندی ئازاد کرد
دەسەڵاتی دەریایی هیندستان ئازادکردنی 10 دەریاوانی وڵاتەکەی لەلایەن ئێرانەوە راگەیاند، ئەمەش دوای ساڵێک لە دەستبەسەرکردنیان بە تۆمەتی قاچاخکردنی نەوت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـی ئایاری 2026، دەسەڵاتی دەریایی هیندستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوای نزیکەی ساڵێک لە هەوڵی چڕ، ئێران 10 دەریاوانی هیندی ئازاد کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەم کەسانە تەممووزی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئێرانییەکانەوە دەستگیر کرابوون.
دەسەڵاتی دەریایی هیندستان ئاماژەی بەوە کرد، تاقمی دەریاوانانی کەشتیی نەوتهەڵگری (ئێم ئێف هاربەر فۆنیکس) لە نزیک بەندەری جاسک دەستبەسەر کرابوون و هەماهەنگی دەکرێت تا زوو بگەڕێنرێنەوە دێلهی.
سوپای پاسدارانی ئێران پێشتر هۆکاری دەستگیرکردنی تاقمەکەی بۆ بارکردنی نەوتی قاچاخ گەڕاندبووەوە.
دەسەڵاتی دەریایی هیندستان خۆی لە پێدانی وردەکاریی زیاتر پاراستووە، تەنیا جەختی لە هەوڵە سەرکەوتووەکان کردووەتەوە.
هیندستان یەکێکە لە گەورەترین وڵاتەکان لە خاوەندارییەتی تیمی کەشتیوانی بازرگانی لە جیهاندا.