ئەفغانستان.. بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک زیاتر لە 45 کەس بوونە قوربانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری پەنابەرە گەڕاوەکان لەسەر رێگای سەرەکیی "کابول-جەلال ئاباد" لە پارێزگای لاجمانی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.

نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگای لاجمان رایگەیاند؛ رووداوەکە نزیکەی کاتژمێر 5:30ـی خولەکی بەیانی لە نزیك ناوچەی سورخکانۆ روویداوە. بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و 29 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە تا ئێستا 1.5 ملیۆن کەس لە ئێران و پاکستانەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئەفغانستان، ئەو دوو وڵاتە بۆ ماوەیەکی درێژ میوانداری ملیۆنان ئەفغانییان کردبوو کە بەهۆی جەنگ و تەنگژە مرۆییەکانەوە ئاوارە ببوون.