دۆناڵد ترەمپ: ئێران تامەزرۆی گەیشتن بەرێککەوتنە

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئێران تامەزرۆی گەیشتن بەرێککەوتنە، دەشڵێت، کۆتایییەکەی بە باشی بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەشکێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پلاتفۆڕمی تروس سۆشیال رایگەیاند، ئێران ئارەزوویەکی راستەقینەی هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، ئاماژەی بەوەش کرد، کۆتایییەکەی بە باشی بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەشکێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی توندی ئاراستەی نەیارە سیاسییەکانی کرد و گوتی "ئایا دیموکراتە نەزانەکان و بەشێک لە کۆمارییەکان کە پێدەچێت نیشتمانپەروەر نەبن، تێناگەن کە بۆ من زۆر قورسترە بە دروستی کارەکانی خۆم بکەم و گفتوگۆ بکەم؟ لە کاتێکدا کۆمەڵێک لایەنی سیاسی بە ئاستێکی بێپێشینە و بەردەوام لێدوانی نەرێنی دەدەن؛ جارێک دەڵێن خێراتر بجوڵێ، جارێک دەڵێن هێواشتر بڕۆ، جارێک دەڵێن بچۆ ناو شەڕەوە و جارێکی تریش دەڵێن نەچیتە شەڕەوە."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، داوای هێوربوونەوەی کرد و گوتی: "تەنیا دابنیشن و ئارام بگرن، لە کۆتاییدا وەک هەمیشە هەموو شتێک بە باشی چارەسەر دەبێت!"