سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەڵاحەدین بەهائەدین دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی حوزەیرانی 2026، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی برا گەورەکەی و هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادەکەیان دەربڕی.
دەقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (حسێن محەمەد بەهائەدین)ـی برا گەورەتانم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و دۆستان و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داوکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە و هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا إليه راجعون
مسعود بارزانی
14ی حوزەیرانی 2026