مەسرور بارزانی و تۆم بەڕاک لە کۆبوونەوەدان
تۆم بەڕاک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2026، تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا گەیشتە هەولێر.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کورستان24، ئێستا تۆم بەڕاک لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و چەندان پرسی گرنگی ئەمنی و سیاسی تاوتوێ دەکەن.
بڕیارە تۆم بەڕاک دوای ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، 15ـی حوزەیران، بەڕاک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
ئەمە یەکەمین سەردانی بەڕاکە بۆ هەولێر و بەغدا وەک نێردەی فەرمیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا.