ناتانیاهۆ: لە باشووری لوبنان ناکشێینەوە
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی لە باشووری لوبنان ناکشێتەوە تا ئەو کاتەی پێویستییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل وا بخوازێت.
پێنجشەممە 18ـی حوزەیرانی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران جەختی کردەوە و گوتی: "تا ئەو کاتەی من سەرۆکایەتی حکوومەتی ئیسرائیل بکەم، ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ناوکی."
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی لەبەردەم کۆمەڵێک ئەڵەنگاری دیکەدایە کە پێویستی بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنییەکان هەیە، لەگەڵ پاراستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دۆستە ئەمریکییەکانیان.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە، تاوەکوو ئەو کاتەی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە بە تەواوی پارێزراو نەبێت ئامادە نین لە باشووری لوبنان بکشێنەوە.
ئەم لێدوانانەی ناتانیاهۆ لە کاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان، سەرەڕای ئەوەی واشنتن و تاران رایانگەیاندووە، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ناوچەکە، کە بەرەی لوبنانیش دەگرێتەوە و جەخت لەسەر راگرتنی کارە سەربازییەکان دەکاتەوە.