جەی دی ڤانس بۆ کوردستان24: هێزەکانمان بۆ سەردەمی پێش جەنگ دەکشێنینەوە

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بە کوردستان24 رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بۆ سەردەمی پێش جەنگ دەکێشنەوە.

پێنجشەممە 18ـی حوزیرانی 2026، جەی دی ڤانس لە وەڵامی پرسیارێکی هاوکارمان سەنگەر ئاکرەیی لەبارەی پابەندبوون بە خاڵەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران و چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداو، گوتی: کشاندنەوەی هێز سەربازییەکان بیری لێکراوەتەوە و، بەڵام ئەم بەشە کەوتۆتە کۆتایی رێککەوتنەکە.

گوتیشی: ئەوەی ئێمە باسی دەکەین، کشاندنەوەی سەرباز و هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە بۆ سەردەمی پێش دەستپێکردنی جەنگ، واتە ئەمریکا هیچ هێزێکی زیادە لە ناوچە ناهێڵێتەوە، هەڵبەت ئێرانییەکانیش ئەمەیان دەوێت، راشکاوانە بیڵێم ئێمەش هەر ئەوەمان دەێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2026، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەقی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان بە شێوەی دیجیتاڵی واژۆ کرد. 

ئەم یاداشتنامەیە بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد ناسراوە، مەبەست لێی کۆتاییهێنانە بە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بڕیارە سبەی هەینی 19ـی حوزەیران، بە میوانداریی پاکستان و بە پاڵپشتیی قەتەر رێوڕەسمێکی فەرمی لە سویسرا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ تەکنیکییەکان بەڕێوەبچێت. هەردوولا رێککەوتوون لە ماوەی 60 رۆژدا بگەنە چارەسەری کۆتایی و پابەند بن بە وەستاندنی هەموو جۆرە دوژمنایەتییەک لە سەرجەم بەرەکاندا.

دەقی 14 خاڵەکەی رێککەوتنەکە:

https://www.kurdistan24.net/ckb/story/920693