خاتەمولئەنبیا: گەرووی هورمز دادەخرێت
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای، لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری داخستنی گەرووی هورمزی بەڕووی هاتوچۆی کەشتیگەلی دەریاوانی دا ، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەوەی ناوی ناوە "پەیمانشکێنیی ئەمریکا و ئیسرائیل."
شەممە 20ی حوزەیرانی 2026، بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای، راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەم بڕیارە بەهۆی پێشێلکردنی ئاشکرای بەڵێنەکان و جێبەجێنەکردنی بەندی یەکەمی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بە جەنگە لەلایەن واشنتنەوە. هەروەها وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە لە باشووری لوبنان و "کۆمەڵکوژیی دڕندانە" و ئاوارەکردنی سەدان هەزار لوبنانی گیراوەتە بەر.
سوپای ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە، داخستنی گەرووی هورمز تەنیا "هەنگاوی یەکەمە" بۆ وەڵامدانەوەی پەیمانشکێنییەکانی دوژمن. هاوکات تاران هۆشداریی داوە کە ئەگەر دەستدرێژییەکان و نەکشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەردەوام بێت، هەنگاوی توندتر دەنێن بۆ ناچارکردنی لایەنی بەرامبەر بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی.
ئەم بڕیارەی ئێران لە کاتێکدایە، کە گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە، و داخستنی کاریگەریی راستەوخۆ و دەستبەجێی لەسەر بازاڕەکانی جیهان و نرخی نەوت دەبێت.