ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە

بەگوێرەی ساڵنامەی کوردی ئەمڕۆ یەکی پوشپەڕە و یەکەم رۆژی وەرزی هاوینە و بەزرترین پلەکانی گەرماش لە دەڤەری گەرمیان تۆمار دەکرێت، کە دەگاتە 45 پلەی سیلیزی.

بەشی پێشبینی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی حوزەیرانی 2026، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردووەتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و بۆ ئەمڕۆ بەرزترین گەرمای پێشبینیکراو بەمشێوەیە دەبێت.

هەولێر: 41 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران : 31پلەی سیلیزی 

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

لە بارەی کەشی پێشبینیکراوی سبەى سێشەممە، ئاماژەیداوە، کە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام دەمەوئێوارە تۆزوخۆڵێکی سووک زیاتر ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما زیاتر هەڵدەکشێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی.

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 41پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی 

گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی