سێنتکۆم: دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگرمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەرکدان

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، کە هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئامادەباشیی تەواو و هەمیشەییدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێکی ئەمنی.

سێشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی بەردەوامن لە کار و ئەرکەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا." 

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە ئامادەیی و هەمیشە بە ئاگا و هۆشیاری دەمێننەوە بەرامبەر بە هەر گۆڕانکارییەک.

بە پێی راگەیەنراوەکەی سێنتکۆم، کە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "جۆرج بوش" ئێستا لە ئاوەکانی دەریای عەرەبدا دەستی بە جووڵە کردووە و سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیەتی، ئەمەش لە چوارچێوەی بەهێزکردنی بوونی سەربازی و دەریایی ئەمریکادایە لە ناوچە ئاوییە هەستیارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.