ئاڤێستا مام یەحیا: پارتی هێزێکە خاوەنی رەگ و ریشەیەکی بێکۆتاییە
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رەخنەی توندی لە شێوازی هەندێک لایەنی سیاسی گرت و رایگەیاند: دانیشتن لە پشت مێزێکی گەورە و درێژی پێنج مەتری بە دوو کورسی، نیشانەی دۆڕانێکی حەتمییە.
هەینی، 3ـی تەممووزی 2026، ئاڤێستا مام یەحیا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی سیاسی و پێگەی دیپلۆماسیی هەندێک لایەنی کوردی کرد و رەخنەی توندی لە شێوازی دەرکەوتنیان گرت.
ئەم پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بە شێوازی پرۆتۆکۆڵیی یەکێک لە کۆبوونەوەکان کرد کە تێیدا مێزێکی پێنج مەتری تەنیا بە دوو کورسییەوە بەکارهاتووە، و پێی وایە ئەم جۆرە نواندنە هێمایەکە بۆ "دۆڕانێکی حەتمی" لە گۆڕەپانی سیاسەتدا.
ئاڤێستا مام یەحیا روونی کردەوە، کە کاتێک لایەنێک پێگەی خۆی گەورە نیشان دەدات، بەڵام لە واقیعدا وەک "کرێچییەک" لە مێزی دانوستانەکاندا دادەنیشێت، ئەوا نەبوونی هاوسەنگی و رەسەنایەتیی سیاسەتی خۆی دەسەلمێنێت.
لە درێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوە کرد، "زۆر گرنگە کێ هەڵدەبژێرێت تا ببێتە رێنیشاندەری سیاسیت، هەر خۆی داری سیاسەتی هەندێک لایەن و کەس وەک گەڵایە و زوو زەرد دەبێت و هەڵدەوەرێت لە وەرزی خەزان".
ئاڤێستا مام یەحیا, پێگەی مێژوویی و جەماوەریی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەرز نرخاند و gوتی: "سوپاس بۆ خودا، ئێمە خاوەنی rەگ و rیشەیەکی مێژوویی قووڵ و کۆتانەهاتووین کە بە گۆڕانکاری و زریانە کاتییەکان تێکناچێت."