سه‌رپه‌رشتیاری رێكخستنه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ له‌ هه‌ولێر دەستى لەكار كێشایەوە

سەرپەرشتیاری رێکخستنەکانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و پڕۆسەی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و جووڵانەوەکەی بە "رێککەوتنی زیندان" ناوبرد.

پرۆسەی دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسان و ئەندامانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە دوای رێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامیی هەیە. لەم چوارچێوەیەدا، ئەمین کابایز خەیلانی، سەرپەرشتیاری رێکخستنەکانی نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە جووڵانەوەکە راگرت.

خەیلانی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی کارکردنیان کرد و گوتی: "ئێمە سەرەتا بە ئامانجی خزمەتکردنی هاووڵاتییان کارمان کرد و بنەمای کارەکەمان رەخنەگرتن بوو لەو دۆخەی هەیە، بەڵام دوای هەڵبژاردنەکان، شۆک و ناڕەزایەتیی جیددی لە ناوخۆی حزبەکەدا دروستبوو."

لە درێژەی قسەکانیدا هێرشی توندی کردە سەر شێوازی رێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ و بە "رێککەوتنی زیندان" پێناسەی کرد.

خەیلانی جەختی کردەوە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەکە، تەواوی 15 کورسییەکەی نەوەی نوێی بە یەکێتی فرۆشتووە، ئەوەش تەنیا بە ئامانجی ئازادکردنی خۆی لە زیندان.