رۆژی یارییەکەیان بەرامبەر ئەرجەنتین لە کاپ ڤێردی دەکرێتە پشوو
بڕیارێکی دەگمەن دەدرێت و رۆژی یارییەکەی کاپ ڤێردی بەرامبەر ئەرجەنتین لە مۆندیال تاهەتایە لە کاپ ڤێردی دەکرێتە پشووی فەرمی.
دوای گەڕانەوەی شاندی هەڵبژاردەی کاپ ڤیردی بۆ وڵاتەکە کە یەکەمجار بوو بەشداریی لە مۆندیال بکات، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بڕیاریدا رۆژی 3ـی تەممووز لەو وڵاتە بکرێتە پشووی فەرمی، تاوەکو هەموو ساڵێک یادی ئەو ئاستە بەرزە بکرێتەوە کە هەڵبژاردەی وڵاتەکە لە یاریی بەرامبەر ئەرجەنتین لە قۆناخی 32 لە مۆندیال پێشکەشی کرد.
فرانسیسکۆ کارڤالیۆ سەرکوەزیرانی کاپ ڤیردی دوای ئەوەی شاندی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی گەڕایەوە، پێشنیازی کردووە رۆژی 3ـی تەممووز رۆژی یاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەرامبەر ئەرجەنتین بکرێتە پشووی فەرمی، گەرچی کاپ ڤیردی لە قۆناخی 32 ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد، بەڵام هەزاران کەس لەو وڵاتە پێشوازییان لە یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان کرد و شانازیی بە هەڵبژاردەکەیان دەکەن.
کاپ ڤێردی گەرچی ژمارەی دانیشتووانەکەی نیو ملیۆن کەسە، بەڵام بە ئاستە بەرزەکەی لە مۆندیالی 2026 سەرنجی هەموو جیهانی راکێشا، کاپ ڤێردی بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک لە ماوەی 90 خولەک بدۆڕێنێت لە مۆندیال ماڵئاوایی کرد.