پەرلەمانی عێراق کارنامەی رۆژی پێنجشەممەی بڵاوکردەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی ژمارە دووی وەرزی یاسادانانی بڵاوکردەوە و بڕیارە تێیدا لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی تەمموزی 2026، بەگوێرەی کارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیار وایە ڕۆژی پێنجشەممە، 9ـی  تەمموزی 2026، کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ دانیشتنی ژمارەی دوو بەڕێوەدەچێت و ئەم بڕگانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

یەکەم: خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز.

دووەم: سوێندخواردنی دەستووریی چەند پەرلەمانتارێکی جێگرەوە (بەدەل) بۆ پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکان.

سێیەم: لێپرسینەوە (استجواب) لە سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان سەبارەت بە کۆمەڵێک دۆسیە.

چوارەم: گفتوگۆی گشتی سەبارەت بە پرسە هەنووکەییەکان.

هاوکات ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی دووەمی یاسادانان بەڕێوەچوو.