حوسییەکان بەمووشەکی بالیستی هێرشیان کردە سەر سعوودیە
وەزارەتی بەرگری سعوودیە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، رووبەڕووی چەند مووشەکێکی بالیستی بوونەتەوە کە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاراستە کراون.
دووشەممە 13ـی تەمووزی 2026، وەزارەتی بەرگری سعوودیە لە بەیاننامەیەکدا روونی کردەوە، مووشەکە بالیستییەکان بەرەو ناوچەی باشووری سعوودیە ئاراستە کرابوون.
ئەم هێرشانە دوای ئەوە دێن کە گوتەبێژی سەربازیی گرووپی حوسییەکان رایگەیاند: "بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی سەنعا لەلایەن سعوودییەوە کۆتایی بە قۆناغی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان دەهێنێت و وەڵامدانەوەمان لە رێگایە".
لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی "ئەلمەسیرە"ی سەر بە حوسییەکان بڵاوی کردەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا رووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی سعوودیە بووەتەوە. گرووپەکە پێیان وایە ئەم هێرشانە قۆناغی هێورکردنەوەی دۆخەکە کۆتایی پێدەهێنێت. هاوکات لایەنە یەمەنییەکان ئێرانیان تۆمەتبار کرد بە بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکەیان و پشتیوانیکردنی حوسییەکان.
لە بەرامبەردا، وەزیری بەرگری یەمەن رایگەیاند، چیتر حکوومەتی یەمەن ئارامی نەماوە بەرامبەر بەزاندنی ئاسمانی یەمەن لەلایەن فڕۆکە ئێرانییەکانەوە و وەڵامدانەوەی توندیان دەبێت. جەختیشی کردەوە کە هێزە یەمەنییەکان بە هەموو ئامرازە بەردەستەکان رووبەڕووی فڕۆکە ئێرانییە دوژمنکارەکان دەبنەوە.