رۆدری لەبارەی ریال مەدرید بریاری دا
رۆدری پاڵەوانی جیهان هەموو شتێکی وەستاندووە لەگەڵ مانچێستەر سیتی و دەیەوێت بگەرێتەوە ئیسپانیا و پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ لە نوێترین راپۆرتە هەواڵی، باسی لەوە کردووە رۆدری گرێبەستی مانچیستەر سیتی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە وەستاندووە، چاوەڕێی ئەوە دەکات ریال مەدرید گرێبەستی پێشکەش بکات، چونکە یاریزانەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە ئیسپانیا و لە شاری مەدرید بژی.
سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئەوەی رێگری لەو گرێبەستە کردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدریدە کە تا ئێستا بڕیاری گواستنەوەی ئەو یاریزانەی نەداوە بۆ یانەکە، بەڵام بە پێی هەواڵەکانی نزیک لە یانەی مەدریدیەکە بێت دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە جامی جیهانی پێشکەشی کرد و بە باشترین یاریزانی مۆندیال دەستنیشانکرا. ئەگەری زۆرە رۆدری بچێتە لیستی ئەو یاریزانانەی کە پێرێز دەیگوازێتەوە بۆ یانەکە.
رۆدری تەمەن 30 ساڵ، لە یانەی ئاتڵێتکۆ مەدرید زیاتر دەرکەوت، لە هاوینی 2019 لەو یانەیەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ روویکرد مان سیتی، لەگەڵ ئەو یانەیە هەموو نازناوەکانی بردەوە، لە کۆی 298 یاریم 28 گۆڵ و 32 ئەسیستی کردووە و لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی کۆتایی دێت.