لاپۆرت پلانی داناوە درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت

ئێمێریک لاپۆرت, بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا
ئێمێریک لاپۆرت, بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە شێوەیەکی جدی هەوڵەکانی بۆ دەستبەرکردنی تواناکانی ئێمێریک لاپۆرت، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەستپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانەکە لە یارییەکانی جامی جیهانیدا ئاستێکی سەرنجڕاکێش و ناوازەی پێشکەش کرد و سەرنجی ئیدارە و دەستەی ڕاهێنەرانی یانە کەتەلۆنییەکانی بۆ خۆی ڕاکێشا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "سپۆرت" بەرگریکارە ئیسپانییەکە ئارەزوویەکی زۆری هەیە بۆ پۆشینی درێسی بارسێلۆنا، ئەمەش دانوستانەکان ئاسانتر دەکات و کێشەی لەگەڵ داواکارییەکانی یانەکەدا نابێت.
لاپۆرت لەسەر داوای راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لویس دێ لافوێنتی پەیوەندی بە ئاتڵێتیک بلباوی ئیسپانی کرد، تا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێتەوە بۆ جامی جیهانی.
 لاپۆرت، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە جامی جیهانی پێشکەشی کرد بارسێلۆنا بیر لەوە دەکاتەوە هاوشێوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لاپۆرت لەگەڵ کو بارسی بکاتە دووانەیەکی بەهێز لە هێڵی بەرگری یانەکە. 
ئێمێریک لاپۆرت، تە مەنی 32 ساڵە، سەرەتا لە یانەی بلباو پێگەیشت، پێشتر بۆ ماوەی چوار وەرز یاریی بۆ مان سیتی کردووە، لە نێوان ساڵانی 2023 تــا 2025 یاریی بۆ نەسری سعوودیە کرد، وەرزی رابردوو دوای حەوت ساڵ دوورکەوتنەوە گەڕایەوە ئیسپانیا.