ترەمپ: رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ سعوودیە تەنیا بۆ مەبەستی مەدەنییە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتنی ئەتۆمیی مەدەنی نێوان وەزارەتی وزەی ئەمریکا و سعوودیە پەسەند دەکرێت، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە چوونی سعوودیە بۆ ناو رێککەوتنی ئاشتیی ئیبراهیمی.

سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆڕمی 'تروس سۆشیاڵ' نووسیویەتی، "ئەم رێککەوتنە تەنیا بۆ مەبەستی مەدەنی بەکار دێت و هیچ جۆرە پرۆسەیەکی پیتاندنی ماددە ئەتۆمییەکان لەخۆناگرێت." ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەنگاوە هاوشێوەی ئەو رێککەوتنانەیە کە پێشتر وڵاتانی وەک ئێران، ئیمارات و چەند وڵاتێکی دیکە ئەنجامیانداوە.

ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە، ئەمریکا دژایەتی دامەزراندنی بنکە و دامەزراوە ئەتۆمییە مەدەنییەکان ناکات کە پیتاندنی یۆرانیۆمی تێدا ئەنجام نەدرێت، بەڵام مەرجی سەرەکی بۆ پەسەندکردنی ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ سعوودیە، بەستراوەتەوە بە پەیوەستبوونی ریاز بە رێککەوتنی ئاشتیی ئیبراهیمی کە بە گوتەی ئەو رێککەوتنێکی "سەرکەوتوو و خاوەن پێگەیەکی رێزلێگیراوە".