مەترسییەکی گەورە لە دوای نەمانی کریستیانۆ بەڕێوەیە

پسپۆڕێک هۆشدارییەکی ترسناک دەداتە پۆرتوگال

کریسیتانۆ کاپتنی پۆرتوگال لەگەڵ بەشێک لە هاندەرانی وڵاتەکەی
کریسیتانۆ کاپتنی پۆرتوگال لەگەڵ بەشێک لە هاندەرانی وڵاتەکەی

شارەزایەکی ئابووری پێیوایە وازهێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاری نێودەوڵەتی، زیانێکی دارایی زۆر بە فێدراسیۆنی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ دەگەیەنێت، لەبەر ئەوەی ئەو یاریزانە بووەتە هۆی ئەوەی کە لە ساڵانی رابردوو سەدان کۆمپانیا داواکاریان بۆ سپۆنسەریان پێشکەش کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە فێدراسیۆنەکە ملیارەها دۆلاری دەستکەوێت، بەڵام رەنگە لە دوای وازهێنانی رۆناڵدۆ زۆربەی ئەو سپۆنسەرانەش کۆتایی بە گرێبەستەکانیان بهێنن یاخود گرێبەستەکانیان نوێ نەکەنەوە.
دوای بەشداری کردن لە شەش مۆندیالی لەسەر یەک، چیدیکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مۆندیالەکانی داهاتوو نابینین و ئەو یاریزانە دوای یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیا لە مۆندیالی 2026، ئەوەی گووت و داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە.
شارەزایەکی ئابووری پێیوایە وازهێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ، زیانێکی دارایی زۆر بە هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە دوای وازهێنانی باشترین گۆڵکاری مێژوویی جیهان، فێدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگاڵ رووبەڕووی قەیرانێکی قوڵی دارایی ببێتەوە.
دانیێل سا، شارەزایێکی بازاڕکردنە و ئەو پسپۆرە ئابورییە دەڵێت: من لە رووی وەرزشەوە قسە لەسەر داهاتووی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ ناکەم، بەڵام لە رووی ئابوورییەوە دەزانم ئەو هەڵبژاردەیە تووشی قەیرانێکی گەورە دەبێتەوە.
ئەو شارەزایە دەشڵێت: لە ماوەی ئەو 20 بۆ 25 ساڵەی رابردوو بە تایبەت ئەو ساڵانەی دوایی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووەتە هۆی ئەوەی زۆرترین سپۆنسەر و داواکاری پێشکەش بە فێدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگاڵ بکەن، لە ماوەی ئەو ساڵانەش ملیارەها دۆلاریان دەستکەوتووە.
وازهێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاری نێودەوڵەتی چەند کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ هەبێت، رەنگە هێندەش زیانی دارایی بەو هەڵبژاردەیە بگەیەنێت، بۆیە بەرپرسانی ئەو فێدراسیۆنە بە دوای شوێنگرەوەیەک دەگەرێن.
رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگاڵیش بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە رۆناڵدۆ تاوەکو ئێستا وازهێنانی یەکجارەکی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان رانەگەیاندووە و پێشبینی دەکرێت بەشداری یۆرۆی 2028 بکات، بۆیە تاوەکو ئەو کاتە هیچ شتێک روونادات.
سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە باشترین بژاردە بۆ بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگاڵ ئەوەیە، دوای وازهێنانی رۆناڵدۆ لە یاری نێودەوڵەتی داوا لەو یاریزانە بکرێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەیان بەردەوام بێت و پۆستێکی نوێی پێ بدرێت.