فیفا بڕیاری دا لێکۆڵینەوە لە 4 یاریزانی ئیسپانیا و ئەرجەنتین بکات
لیژنەی تەمبێکاری لە فیفا بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لە دژی گاڤی، پارێدێس، مۆلینا، تیاگۆ ئەلمادا و ڕۆبێرتۆ ئایالا یاریدەدەری ڕاهێنەری لیۆنێل سکالۆنی بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29 تەمووزی 2026 فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 لە نێوان ئەرجەنتین و ئیسپانیا لە نێوان چەند یاریزانێک و راهێنەری هەردوولا روویدا، بڕیاری دا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات و هەر کەسێکیش هۆکاری ئەو گرژیانە بێت بە توندی سزا دەدرێت.
دوای کۆتایی هاتنی یاریی ئیسپانیا و ئەرجەنتین شەڕ و ئاژاوە لە نێوان بەشێک لە یاریزانەکانی هەردوو هەڵبژاردە دروست بوو، ئەمەش وایکردووە لیژنەی تەمبێکاری لە فیفا لێکۆلینەوە لە رووداوەکە بکات.
لیژنەکەی فیفا ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەیەکی دیکە لە دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین دەکات ئەویش بەهۆی دروشم و ئاماژەی جیاکاری و دواکەوتنی دەستپێکردنی یارییەکان و پابەندنەبوون بە پرۆتۆکۆلی یاریی و ئەمنی و نمایشکردنی پەیامی نەشیاو لەلایەن تیپەکە و فڕێدانی کەلوپەل لەلایەن هاندەرەکانیان لە چەند یارییەکی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە.