نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع: لە سووریای نوێ‌دا مافی هەموو پێکهاتەکان دەپارێزرێت
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری سووریا جەختیان لەسەر گرنگیی فراوانکردنی هاريکاریی هاوبه‌ش له بواره جياكان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، كرده‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديمه‌شق، له‌گه‌ڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا، کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌سعه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌يبانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا ئاماده‌ى بوو، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرنگیی فراوانکردنی هاريکاریی هاوبه‌ش له بواره جياكان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، كرده‌وه.
هەروەها له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بيروڕايان ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە، گۆڕيیهوه. له‌مباره‌يه‌وه هەردوولا داكۆكييان له بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، فراوانکردنی هاريکاریی هەرێمی و چارەسەرکردنی ئاشتييانه‌ى کێشەکان کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرايه‌وه له سوورياى نوێ‌دا مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها سەرۆککۆماری سووریا سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێشوازى و حه‌واندنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سووريا له كاتى شه‌ڕدا و رايگه‌ياند سووريا به بایه‌خه‌وه له رۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
هاوکات باس لەوەش کراوە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى رۆڵى سه‌رۆكى سوورياى كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له بواره جياكاندا له سووريا به‌ده‌ست هاتوون، هه‌روه‌ها بۆ ئاماده‌يى و رۆڵى سووريا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى.
لە کۆتاییدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی دیکەی جێی بايه‌خ و بەرژەوەندیی هاوبەش، تاوتوێ کران".