سی ئێن ئێن: 80%ـی مووشەکەکانی سیستەمی تادی ئەمریکا بەکارهێنراون
کەناڵی "سی ئێن ئێن" رایگەیاند، ئەمریکا لە ماوەی جەنگی "ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانی"دا زیاتر لە 80%ی مووشەکەکانی سیستەمی "تاد" و نزیکەی 50%ی مووشەکەکانی "پاتریۆت" و "تۆماهۆک"ی بەکارهێناوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی قووڵی تەقەمەنی لە کۆگاکانی پێنتاگۆن و راگرتنی هێرشە بەرفراوانەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئێران.
بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی "سی ئێن ئێن (CNN)"، نزیکەی 80%ـی مەوشەکە دژەبەرگرییەکانی یەکێک لە گرنگترین سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئەمریکا خاڵیبووە، ئەمەش وایکردووە فەرماندە سەربازییەکان هۆشداری بدەن لەوەی کۆگاکانی پێنتاگۆن لە ئاستێکی مەترسیداردان و توانای ئەمریکای بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئێران خستووەتە ژێر پرسیارەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن کە لە ماوەی جەنگی ناسراو بە "ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانی (Operation Epic Fury)" دژی ئێراندا، ئەمریکا نزیکەی چوار لە پێنجی 80%ـی مووشەکەکانی سیستەمی پێشکەوتووی "تاد (THAAD)" و نزیکەی نیوەی (50%)ی مووشەکەکانی سیستەمی "پاتریۆت"ی بەکارهێناوە.
نێوەندی توێژینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی (CSIS) دەڵێت، بەر لە دەستپێکردنی جەنگ، ئەمریکا خاوەنی 2,200 مووشەکی پاتریۆتی پێشکەوتوو و 452 مووشەکی تاد بووە، بەڵام ئێستا کۆگاکان گەیشتوونەتە ئاستێکی کەم و کەمبوونەوەی مووشەکەکانی تاد پێشتر ئاشکرا نەکرابوو.
هەڵوەشاندنەوەی هێرشە گەورەکانی ڕۆژی هەینی و رۆڵی هاوپەیمانان
ئەم کێشە کەمبوونەوەی چەک کەمکردنەوەیە، بووە هۆکاری سەرەکی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشە سەربازییە گەورەکانی کۆتایی هەفتەی رابردوو بۆ سەر ئێران رابگرێت. ترەمپ پلانی دانابوو رۆژی هەینی هێرشێکی گشتگیر بکاتە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، و پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا فەرمانی فەرمی بۆ دەستپێکردنی هێرشەکە پێگەیشتبوو.
دوای ئەوەی ترەمپ رۆژی شەممە لەگەڵ هاوپەیمانانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەی کرد و ئەوان نیگەرانیی خۆیان لە وەڵامدانەوەی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەکانیان دەربڕی، ترەمپ بڕیاری پاشەکشەی دا و بە هێگسێتی گوت ئۆپەراسیۆنەکە رابگرێت؛ هەروەها دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکا، پێشتر لە کۆبوونەوەی کۆشکی سپیدا هۆشداریی دابوو لە ئاستی نزمی تەقەمەنییەکان و ئەگەری تێکچوونی تەواوی دۆخەکە و کەمبوونەوەی توانای بەرپەرچدانەوەی دەوڵەتانی کەنداو کە بە تەواوی پشت بە سیستەمە بەرگرییەکانی ئەمریکا دەبەستن.
کەمبوونەوەی موشەکەکانی تری ئەمریکا (ATACMS, PrSM, Tomahawks)
سوپای ئەمریکا جیا لەوەش، تێکڕای مووشەکە دوورمەودا هەرە بەهێزەکانی لە جۆری "ئەتەکەمز (ATACMS)" و مووشەکی پێکانی وردی "PrSM"ی هەمووی بەکارهێناوە. هەروەها کۆگای مووشەکی جۆری "تۆماهۆک (Tomahawk)"یش بە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و نزیکەی نیوەیان (50%) لەم جەنگەدا بەکارهاتوون، لە کاتێکدا لە مانگی نیساندا تەنیا 30%ـیان بەکاربووبوو.
پسپۆڕان دەڵێن قەرەبووکردنەوەی ئەم مووشەکانە چەندین ساڵی دەوێت، بەوپێیەی ئێستا پێنتاگۆن مانگانە تەنیا 15 مووشەکی نوێی تۆماهۆک و 20 پاتریۆت لە کارگەکان وەردەگرێت، و چاککردنەوەی کۆگاکانی تاد لانی کەم 3 ساڵی دەوێت.
سەرەڕای ئەم ئامارانە، شۆن پارنێڵ، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا خاوەنی هەموو پێداویستییەکن بۆ ئەنجامدانی هێرش لە کات و شوێنی گونجاودا. ئانا کێلی، یاریدەدەری سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی بە سی ئێن ئێنی راگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی مووشەکی تەواویان هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە ستراتیژییەکانی ترەمپ و رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانی نیشانی دا کە چی روودەدات کاتێک کێشە لەگەڵ ئەمریکادا دروست دەکەیت."