کۆمپانیای GAC: فرۆشی ئۆتۆمبێلەکانمان لە عێراق دوو هێندە زیادبووە
کۆمپانیای GACـی چینی رایگیاند، فرۆشی ئۆتۆمبێلەکانیان لە عێراق، سعوودیە و ئیمارات لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 100% زیادی کردووە.
کۆمپانیای (GAC)ـی چینی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل رایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026ـدا هەناردەی جیهانیی کۆمپانیاکە گەیشتووەتە 121 هەزار و 483 ئۆتۆمبێل. ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی 132%ـی بەرزبووەتەوە.
کۆمپانیاکە روونیکردەوە، فرۆشی بەکۆ و تاک لە بازاڕەکانی دەرەوە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە. کۆی گشتیی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێل لە شەش مانگی یەکەمدا نزیک بووەتەوە لە کۆی گشتیی هەناردەی ساڵی 2025.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆمپانیاکە، گەشەی فرۆش چەند بازاڕێکی جیهانیی گرتووەتەوە، لەوانە وڵاتانی ئەمریکای لاتینی، ئاسیا، ناوچەی زەریای هێمن، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا.
کۆمپانیای جی ئەی سی جەختیکردەوە، فرۆشی ئۆتۆمبێلەکانیان لە عێراق، سعوودیە و ئیمارات لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 100% زیادی کردووە، بەبێ ئەوەی ئاماری وردی فرۆشی هەر بازاڕێک بە جیا ئاشکرا بکات.