سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ مووچە دێت

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرج بکرێت. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 07ـی تشرینی یەکەمی 2026، تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. 

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، 06ـی تشرینی یەکەمی 2026، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بە دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاندبوو، ئەمڕۆ چوارشەممە، 07ـی تشرینی یەکەم، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکەن. 

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق کرا.