خشتەی مووچە بڵاوکرایەوە

بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست پێبکات و لە ماوەی چوار ڕۆژدا کۆتایی پێبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوولی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە، رۆژی یەکشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دەکرێت بەسەر سەرجەم وەزارەت، دەستە و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا.

هەر بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژی چوارشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دێت.