عێراقییەکان دووەمین کڕیاری موڵکن لە تورکیا
بەگوێرەی داتاکانی پەیمانگەی ئاماری تورکیا، هاووڵاتییانی عێراق لە مانگی ئەیلوولدا پلەی دووەمیان لە کڕینی خانوو لە تورکیا بەدەستهێناوە. بەگوێرەی خشتەی فرۆشتنی موڵک بە بیانییەکان، هاووڵاتییانی عێراق 166 خانوو و 8 موڵکی بازرگانییان کڕیوە.
بەگوێرەی ئەو داتایەی بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخەن هاووڵاتییانی عێراق لە ئەیلوولی 2026 بە کڕینی 166 خانوو لە پلەی دووەمی کڕیارانی بیانی لە تورکیادان. هاووڵاتییانی رووسیا بە کڕینی 388 خانوو لە پلەی یەکەم و هاووڵاتییانی ئەڵمانیا بە کڕینی 162 خانوو لە پلەی سێیەمدا جێگیربوون.
هاوکات هاووڵاتییانی ئێران 159 خانوو، هاووڵاتییانی ئۆکرانیا 158 خانوو و هاووڵاتییانی چین 124 خانوویان کڕیوە.
داتاکان روونیکردەوە، فرۆشتنی خانوو بە بیانییەکان لە تورکیا لە مانگی ئەیلوولدا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی 9.9%ـی زیادبووە و گەیشتووەتە 2,167 خانوو، کە 1.5%ـی کۆی فرۆشتنی خانووەکان لەو وڵاتە پێکدەهێنێت.