رۆیتەرز: قەتەر رەشنووسی رێککەوتنێکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ رادەستی تاران کردووە
قەتەر رەشنووسی رێککەوتنێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێشکەشی تاران کردووە، بەرپرسێکی ئاگاداریش رایگەیاند، ئێران لە تاوتوێکردنی پێشنیازەکەدایە و چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامەکەی رادەست بکات.
بەرپرسێکی ئاگادار لە دانوستانەکان بە ئاژانسی رۆیتەڕزی راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی رابردوو ناوبژیکارانی قەتەری رەشنووسی رێککەوتنێکی نوێیان پێشکەشی تاران کردووە بە ئامانجی راگرتن و کۆتاییهێنان بە جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران.
ئەو بەرپرسە ئاشکراشی کرد، ئێستا تاران سەرقاڵی وردبوونەوە و هەڵسەنگاندنی دەقی رەشنووسەکەیە، و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی فەرمیی خۆی لەسەر پێشنیازەکە رادەست بکاتەوە.
هاوکات سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێش کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممەی تاران، نیگەرانیی جدی هەبووە لەوەی کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەم هەفتەیەدا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە.