زانکۆی سەڵاحەدین داشکاندن لە 112 شوێن رادەگەیەنێت
زانکۆی سەلاحەدین قۆناغی دووەمی پڕۆژەی "سوود پڵەس"ی راگەیاند، لە رێگەیەوە داشکاندنی تایبەت لە 112 شوێنی جیاواز بۆ قوتابییان، مامۆستایان، فەرمانبەران و کەسوکاری پلە یەکی قوتابییان دەستەبەر دەکرێت. بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆکەش دەڵێت: "ئەمە یەکەم پڕۆژەیە لەسەر ئاستی عێراق و هاوشێوەی زانکۆکانی ئەورووپایە."
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2026، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 رایگەیاند: "پڕۆژەی سوود پڵەس یەکەم پڕۆژەی لەو شێوەیەیە لەسەر ئاستی عێراق و هاوشێوەی سیستمەکانی زانکۆکانی ئەورووپایە. لە قۆناخی یەکەمدا کەرتی تەندروستیمان گرتەوە و ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی کامەران یونس محەممەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، بە فەرمی قۆناخی دووەم راگەیەندرا."
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوەش کرد: "پڕۆژەکە هەڵگرانی پێناسی زانکۆ (قوتابی، مامۆستا و فەرمانبەر) لەگەڵ کەسوکاری پلە یەکی قوتابییان دەگرێتەوە. داشکاندنەکان بە ڕێژەی جیاواز (لە 5% تا 60%) لە 112 شوێنی بازرگانی و خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن کە کەرتەکانی خواردنگە، فاست فوود، پۆشاک، هۆڵەکانی وەرزش، پەرتووکخانە و تەکنەلۆژیا لەخۆدەگرێت."
گوتیشی، لە ئەگەری بەردەوام نەبوون یان پابەندنەبوونی هەر شوێنێک گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵدەوەشێنینەوە.
شوێنەکان و ڕێژەی داشکاندن بەپێی کەرتەکان:
1. چێشتخانە و فاست فوودەکان:
- ماسی میر: 30%
- فوود کۆرت، ماسی زیرەک، های پیزا، لا کاپیتال، یو کەی پیزا: 25%
- فیش لاند، خوانی شادۆ، مای پیزا، کەبابخانەی فاروق، چێشتخانەی دایە گەورە، ماسی
کۆرە، بنز ئاند پایز، دایکی سامان، سەرار، کاسا نۆسترا، فاست فودی تێکساس: 20%
- گەس سەنگەر، کۆکتێل لاند، چێشتخانەی لەزەت، نملية، لابۆلیفارد، ئەبو شەهاب، چی چی، گریل 99، چیکن دیپ، ڕووخۆش، فاروق جەعفەر، گەس ڕێبوار، بەرگر کینگ، کەباب یاسین، ڕێستورانتی HH&، سیلف کیتچن: 15%
- کەباب دیار، شاری یاری (پیکابوو)، فاست فودی چیزل، چێشتخانەی تودەی، ڕێستورانتی داوا: 10%
- قاوەخانەی کەهفی: 20% - 25%
- داریۆ کافی: 12% - 17%
2. جلوبەرگ و پۆشاک و مۆڵەکان:
- براندس، تاهیر پرایڤت: 30%
- هێمن، شوان گروپ: 25%
- ئاغا ژن (2 لق)، سیتی موڵ، ستۆریا کۆلیکشن (9 لق)، کلاسی هەوراز: 20%
- مارکە موڵ (6 لق)، دلۆ (2 لق)، ئەلف و بێ فەرمانبەران، ئەلف و بێ شۆڕش، تێکس پێن: 15%
- پاول مارک (11 لق)، زێرڤا (8 لق)، سالار جەمال (3 لق)، پەشمینە (3 لق)، پۆشاکی نوور، کۆلیکشن، بێخاڵ، یاد، پاندا، سام: 10%
3. هۆڵەکانی لەشجوانی و وەرزش:
- هۆڵی HH&: 60%
- ئەڤینۆ جیم، فیت فاست، فۆکس سپۆرت: 30%
- ئایرۆن پارادایس، فاخر ئیسماعیل، HF: 25%
- ئیمپاوەر جیم، کاوە جیم، ئاکا فیتنس (11 لق)، هۆتێل دیدەمان، حەمید، وۆرد جیم،
ئینێرگی جیم، جیم 365، نایس بۆدی (3 لق)، لیجێند جیم، فیت تاپ، بیگ ڕامی، ماکس
جیم، ئەرمین، هالک جیم، ڕاین سپۆرت: 20%
- سەنتەری دانا جومعە: 15%
- تێکس پاوەر: 10% - 15%
4 پزیشکی، تەندروستی و جوانکاری:
- سمایلاند: 30% - 50%
- د. محەممەد بەرزنجی: 30% - 40%
- گیادەرمانی کنوز الطبيعة: 15%
5. کتێبخانە، تەکنەلۆژیا و کەلوپەلی ناوماڵ:
- مەحوی، فێربوون، کۆمپانیای تیفۆر، کۆمپانیای AMH: 25%
- بەمازۆن: 20%
- ماڵی ئەتلەس، موبیلیاتی جوان، موبیلیات سۆران، کۆمپانیای بایۆ گارد (لقەکانی برایەتی و نازناز): 15%
- هەڤاڵ بووک ستۆری، سەنتەری دیدەم، سەنتەری نیکست داتا، کۆمپانیای ماکن جەزیرە: 10%
- ڕام بۆ کۆمپیوتەر: 5% - 10%
- شازاد (لقەکانی فەرمانبەران، شۆڕش، منارە): 5% - 20%
- کۆمپانیای A to Z: 10% - 25%
- ئلایڤ فێت (ئەربیل): 20% - 25%
- شاری یاری (پیکابوو): 27% - 32%
- ئاری گەمینگ: 3% - 10%