بە فەرمی حوسام سه‌ید بووە راهێنەری زاخۆ

پێشتر خەڵاتی باشترین راهێنەری عێراقی وەرگرتووە

حوسام سه‌یدی راهێنه‌ری سووری نوێی یانەی زاخۆ
حوسام سه‌یدی راهێنه‌ری سووری نوێی یانەی زاخۆ

حوسام سه‌ید، راهێنەری پیشەگەری سووری بۆ جاری سێیەم گەڕایەوە خولی ئەستێرەکان عێراق، ئەمجارەیان لە دەرگەی یانەی زاخۆ هاتەوە نێو ململانێیەکانی خولەکە و پیشتریش بە باشترین راهێنەری پیشەگەری عێراق دیاریکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17 نۆڤێمبەری 2026، یانه‌ی زاخۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ حوسام سه‌یدی راهێنه‌ری سووری گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن و بووه‌ راهێنه‌ر یانه‌كه‌یان.
زاخۆ رایگه‌یاندووه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی حوسام سه‌ید تا كۆتایی وه‌رزی 2026 بۆ 2027 ده‌بێت.
حوسام سه‌ید پێش ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی زاخۆ وەربگرێت لە 2026 راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی سووریا بووە، پیشتریش لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی سووریا بووەتە پاڵەوانی جامی رۆژئاوای ئاسیا.
حوسام سه‌ید لە وەرزی 2014 ـ 2015 لەگەڵ یانەی مینا تا دوایین هەفتەکان لەسەر بردنەوەی نازناوەکە کێبرکێی شورتەی دەکرد، دواجار پلەی دووەمی خولی نایابی عێراقی بەدەستهێنا.
حوسام سه‌ید لەگەڵ یانەی قوه‌جه‌ویه‌ی عێراقی ببووەتە پاڵەوانی جامی یەکێتی ئاسیا، پێشتر راهێنەری یانه‌كانی عه‌ره‌بی و كوێت و فه‌یسه‌ڵی كوێتی كردووه‌.