شاخەوان عەبدوڵڵا: بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق پێچەوانەی دەستوورن

چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئەو بڕیارانەی کە حکوومەتی عێراق دەریچوواندییە یەکێ لەو گرفتانەی ئەوەیە کۆمەڵێک بڕیارن تایبەتن بە دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها کۆمەڵێک بڕیارن تایبەتن بە دەروازەی سنووری و بابەتی نەوتی و رێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەو بابەتانە هەموو پێچەوانەی دەستوورن، چونکە دەستووری عێراق باس لەوە دەکات کە هەردوو حکوومەت بە هەماهەنگی گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە بکەن و بڕیاری لەسەر بدەن.

هاوکات باسی لەوە کرد، کۆی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق رۆیشتنە بەرەو مەرکەزییەت، ئەوەش پێچەوانەی ماددەی یەکی دەستوورە، چوکە عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و  مەرکەزی نییە، بابەتی ناردنی سوپا پەیوەستە بە ماددەی 9ـی دەستوور ئەویش پێشێل کراوە، هەروەها بابەتی بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی کێڵگە نەوتییەکان پێچەوانەی ماددەی 112ـیە لە دەستووری عێراق.

گوتیشی: بابەتی بەڕێوەبردنی گومرگ بەبێ گەڕانەوە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێچەوانەی ماددەی 114ـی دەستوورە.

نوێ دەکرێتەوە.