سایلۆی سلێمانی جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکاتەوە بۆ وەرزی 2026  گەنمیان رادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەی دووشەممە 30ـی تشرینی دووەم، سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

یەکشەممە 29ـی تشرینی دووەمی 2026، بەپێی ئاگادارینامەکە، دابەشکردنی چەکی پارەکە تا ژمارە چەک و بیتاقەی (455) دەگرێتەوە، ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو پارە تەرخانکراوەی لەم بەشەدا بۆ سایلۆکە دیاریکرابوو، تا ئەو ژمارەیە بەش دەکات و کۆتایی پێ دێت تا گەیشتنی چەکێکی دیکە لە داهاتوودا.

سەبارەت بە مەرجەکانی وەرگرتنی چەکەکە، سایلۆی سلێمانی جەختیکردووەتەوە، پێویستە ئەو کەسەی گەنمەکەی بە ناوەوە رادەست کراوە خۆی ئامادە بێت، یان کەسی ئامادەبوو بریکارنامەی دادنووسی پێ بێت، بە پێچەوانەوە چەکەکە نادرێتە هیچ کەسێکی دیکە، هاوکات دەبێت کەسی ئامادەبوو کارتی نیشتمانیشی پێ بێت.