سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرەو داڤۆس بەڕێکەوت
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس کە ڕۆژانی 19 - 23/ 1 بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی حکوومەت زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە باڵاکان و خاوەنکارانی جیهانی دەکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
هەروەها باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان بە ئامانجی بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز لە هەرێمی کوردستان دەکات.

