سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانیی دەرەکيی میسر کۆبووەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ حەسەن ئەلخەتیب وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانیی دەرەکیی کۆماری میسر کۆبووەوە و تێیدا جەختیان لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە، هاوکات سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە واژۆکردنی گرێبەستێک دا کە لەم دواییانە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی، لەگەڵ کۆمپانیای ئیسکرامیکۆی میسری کردوویەتی بۆ دابینکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا.







