محەممەد شوکری: مەسرور بارزانی پرسی ڕۆژئاڤای لەگەڵ سەرکردەکان تاوتوێ کردووە
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە داڤۆسەوە ئاشکرای دەکات، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە سەرجەم کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان تاوتوێی مەترسییەکانی سەر ڕۆژئاڤای کوردستانی کردووە و جەختی لە پاراستنی مافەکانی گەلی کورد کردووەتەوە، دڵنیاییش دەدات کە بەهۆی ئەو ڕێزە تایبەتەی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەرۆکوەزیران و پەیامەکانی سەرۆک بارزانی هەیانە، ئەو گفتوگۆیانە کاریگەری و ئەنجامی ئەرێنییان بۆ داهاتووی ڕۆژئاڤا دەبێت.







