ترەمپ پرسی کڕینی گرینلاند دەوروژێنێتەوە
پێش بەڕێککەوتنی بۆ داڤۆس دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جارێکی دیکە خواستی وڵاتەکەی بۆ کڕینی دوورگەی گرینلاند دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا بەردەوام بن لە ڕێگریکردن لەم پرۆسەیە، واشنتن لە سەرەتای مانگی شوباتەوە باجی سزایی بەسەریاندا دەسەپێنێت؛ جەختیشی کردەوە؛ بەهۆی گرنگییە ستراتیژی و ئەمنییەکەیەوە، لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو دایە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ.







