ئیسرائیل: حزبوڵڵا زیاتر لە 2 هەزار هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەمان
سوپای ئیسرائیل لە ئامارێکی نوێدا رایگەیاند، کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی گرژییەکانەوە تا ئێستا، حزبوڵڵای لوبنانی زیاتر لە 2 هەزار هێرشی جۆراوجۆری کردووەتە سەر خاکی ئیسرائیل.
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە
سوپای ئیسرائیل لە ئامارێکی نوێدا رایگەیاند، کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی گرژییەکانەوە تا ئێستا، حزبوڵڵای لوبنانی زیاتر لە 2 هەزار هێرشی جۆراوجۆری کردووەتە سەر خاکی ئیسرائیل.
ئیسرائیل کوژرانی وەزیری ئیتڵاعاتی ئێرانی راگەیاند هەموو ببینە
بەرگریی تورکیا: 13ـی ئەم مانگە چوارەم مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەکەمان کرا
زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئوردن لێ دەدرێت
گوێگرتنی کۆنگرێس لە بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر جەنگی ئێران دەست پێدەکات هەموو ببینە
بەرپرسێکی کۆنگرێس: ئەمریکا دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ موجتەبا خامنەیی دەکات هەموو ببینە
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی دەکات
ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر سیخوڕێکی ئیسرائیل دا جێبەجێ کرد هەموو ببینە
عێراقچی: هەرچییەک لە ناوچەکە رووبدات ئێمە لێی بەرپرسیار نین هەموو ببینە
بەڵگەنامەیەکی ئیسرائیلی: ئێران تێکنەشکاوە و ئامادەیە تا کۆتایی بجەنگێت هەموو ببینە
پۆلیتیکۆ: ترەمپ کۆنترۆڵی جەنگی ئێرانی لەدەستداوە و هێرشی وشکانی تاکە بژاردەیە هەموو ببینە
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بنکەی پاڵپشتیی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە بەغدا تێکشکێنرا.
سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیامێکدا بە ئامانجگرتنی کەرتی وزەی وڵاتەکەی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، ئەم هێرشانە هیچ دەستکەوتێک بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بە دەست ناهێنن، بەڵکو بارودۆخەکە بەرەو لێواری تەقینەوە دەبەن.
وەزارەتی بەرگریی سعوودیە رایگەیاند، سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی توانیویانە 4 مووشەکی بالیستی لە ئاسمانی شاری ریازی پایتەخت رێگرییان لێ بکەن و پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان تێکیان بشکێنن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، پاشماوەی مووشەکە تێکشکێنراوەکان لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ناو پایتەخت کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی یان ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا پەردەی لەسەر سروشتی ئەو پاڵپشتییە هەمەلایەنانە لادا کە چین پێشکەشی ئێرانی دەکات، بەتایبەت لە کاتی گرژی و ململانێکانی تاران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل.
سەرەڕای پەیوەندییە رۆژانەکان و هاوئاهەنگییە بێوێنەکانی نێوان واشنتن و تەلئەڤیڤ لە شەڕی 19 رۆژەی دژ بە ئێران، راپۆرتە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جیاوازییەکی قووڵ لە نێوان ئامانجی کۆتایی و ئاستی قبووڵکردنی مەترسییەکان لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ دروست بووە، کە ڕەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا رێڕەوی شەڕەکە بگۆڕێت.
یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، هەڵگیرسانی جەنگ دژی ئێران بۆ ئەمریکا وێرانکەر دەبێت و هۆشداریی دا، واشنتن بە دەستی خۆی پێگەی خۆی وەک گەرەنتییەکی ئاسایشی هاوپەیمانەکانی لە هەموو جیهاندا لەناو دەبات.
لە کاتێکدا چارەنووسی 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بە نادیاری ماوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ بژاردەی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی مەترسیداری بۆ ناو قووڵایی خاکی ئەو وڵاتە خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆ، هاوکات واشنتن هۆشداری دەدات کە سەرەڕای تێکشکانی سوپای تاران، هێشتا مەترسیی پەکخستنی گەرووی هورمز لە رێگەی مینڕێژکردنەوە لە ئارادایە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت: کە هەوڵەکانی دوژمن بۆ لێدانی ژێرخانی وڵاتەکەی گوزارشتە لە شکستی مەیدانی و ناوچەکە چووەتە ناو ئاستێکی نوێی ململانێوە.
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند: ترەمپ جەنگێکی درێژخایەنی لەگەڵ ئێران ناوێت.
دەشڵێت: رێوشوێنمان بۆ پاراستنی ئابووری وڵات گرتووەتەبەر. ئاماژەی بەوەش کرد، لە سێ هەفتەی داهاتوو لەبەردەم رێگەیەکی سەختداین.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا، جەختی لە گرنگیی دەسپێشخەرییەکەی عێراق کردەوە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی دیپلۆماسی بە مەبەستی راگرتنی جەنگ و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.