ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ئەمجارە ئێران بە مووشەکی نەسروڵڵا هێرشی کرد

سوپای پاسدارانی ئێران، شەپۆلی 65ـی هێرشی مووشەکی بەڵێنی راستگۆیی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و رایگەیاندووە، یەکەمجارە مووشەکی نەسروڵڵا بەکار دەهێنێت.

لە راگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران دا هاتووە، لەم شەپۆلەی هێرشی مووشەکیدا پاڵاوگەکانی حەیفا و ئەشدودیان کردووەتە ئامانج، هەروەها چەند ناوچەکەی ئەمنی و پشتیوانی سەربازیان لە ناوجەرگەی ئیسرائیل بە ئامانج گرتووە. 

 

خاڵە سەرەکییەکان

سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز ناوچەیەکی ئارامی کردووەتەوە هەموو ببینە

وەزیری دەرەوەی قەتەر: فراوانکردنی جەنگ خزمەتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناکات هەموو ببینە

هێرشەکەی سەر قەتەر نرخی گازی لە ئەوروپا بەرز کردەوە هەموو ببینە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ 72 کاتژمێری دیکە درێژ کردەوە

ئیسرائیل هێلیکۆپتەرێکی ئێران لە سنە و 5 کەشتی جەنگی لە دەریای قەزوین تێکدەشکێنێت هەموو ببینە

ئێران رێگری لە کەشتییەکی زەبەلاحی نەوتهەڵگر کرد هەموو ببینە

رۆیتەرز: ئەمریکا پلانی جێگیرکردنی هێزی زەمینی لە کەنداو داڕێشتووە هەموو ببینە

حەشدی شەعبی: لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی چەکدارێکمان لە نەینەوا کوژرا هەموو ببینە

لە تەلئەڤیڤ کوژراوێک هەیە و ئیسرائیل رووبەڕووی هێرشە موشەکییەکانی ئێران دەبێتەوە هەموو ببینە

نەوتی برێنت و تێکساس؛ جیاوازیی نرخەکەیان ریکۆردی 11 ساڵی شکاند هەموو ببینە

ئەمریکا: ئەرکە سەربازییەکانمان لە ئێران بەرەو کۆتایی دەچێت هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ترەمپ: هێزی زەمینی بۆ نێو ئێران نانێرین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند: کە وڵاتەکەی پلانی نییە هێزی زەمینی بۆ نێو خاکی ئێران رەوانە بکات. هاوکات ئاشکرای کرد، داوای لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە ژێرخانی وزەی ئێران نەکاتە ئامانج.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سوودانی: چیدیكە بەرگەی لێدان لە حەشدی شەعبی ناگرین

سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ستایشی قوربانییەکانی هێزی حەشدی شەعبی کرد لە پاراستنی سەروەریی وڵاتدا و رایگەیاند، حکوومەت بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هێرش بکرێتە سەر چەکدارەکانی حەشد.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

قەتەر و میسر جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ راگرتنی جەنگ دەکەنەوە

 میری قەتەر و سەرۆکی میسر، لە دیدارێکدا پرسی گرژییەکانی ناوچەکە و هێرشەکانی ئێرانیان بۆ سەر چەند وڵاتێک تاوتوێ کرد.

دیوانی میری قەتەر، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، هەردوولا لە میانەی دیداری نێوانیان، جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردووەتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سوپای پاسداران: شوێنی دابینکردنی سووتەمەنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف16 و ئیف35مان بۆردومان کرد

سوپای پاسداران: شوێنی دابینکردنی سووتەمەنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف16 و ئیف35مان بۆردومان کرد

 

عێراقچی: ئەگەر ژێرخانمان بکرێتە ئامانج، چیدیکە دان بە خۆماندا ناگرین

وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند: کە وڵاتەکەی لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیلدا تەنیا بڕێکی زۆر کەم لە توانای سەربازیی خۆی نیشان داوە. هاوکات هۆشدارییەکی توندی دایە تەلئەڤیڤ و گوتی: هەر هێرشێکی دیکە بۆ سەر ژێرخانی ئێران، وەڵامێکی بێسنووری لێ دەکەوێتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

مووشەکەکانی ئێران پاڵاوگەیەکی نەوتیان لە ئیسرائیل پێکا

دەستەی پەخشی میدیایی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، مووشەکانی ئێران، لە شاری حەیفای باکووری ئیسرائیل پاڵاوگەیەکی نەوتیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە دووکەڵێکی چڕ لە دەوروبەری پاڵاوگەکە بەرز دەبێتەوە.

دەستەکە ئاماژەیداوە، بەهۆی پێکانی پاڵاوگەکە مەترسی دزەکردن و بڵاوبوونەوەی ماددەی مەترسیدار دەکرێت.

 

 
 
 
 

هاکان فیدان: هۆکاری سەرەکیی جەنگ لە ناوچەکە ئیسرائیلە

وەزیری دەرەوەی تورکیا، رەخنەی توند لە هەڵوێست و هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران دەگرێت و رایدەگەیەنێت کە تاران متمانەی تورکیای لەنێو بردووە. فیدان جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و ژێرخانی وڵاتانی عەرەبی مەترسییەکی راستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وەزیری دەرەوەی قەتەر: فراوانکردنی جەنگ خزمەتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناکات

محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی " هێرشی ئێران بۆ سەر شاری رەئس لەفان، لێکەوتەی خراپی لەسەر دابینکردنی وزەی جیهانی دەبێت، بۆیە پێویستە ئێران هەرچی زووە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو رابگرێت".

راشیگەیاند، فراوانکردنی ئاڵۆزییەکان و جەنگ هیچ خزمەتێک بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناکات، ئەمەش لەبەرژەوە ندی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە نابێت.

 

وەزیری دەرەوەی قەتەر: فراوانکردنی جەنگ خزمەتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناکات

محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی " هێرشی ئێران بۆ سەر شاری رەئس لەفان، لێکەوتەی خراپی لەسەر دابینکردنی وزەی جیهانی دەبێت، بۆیە پێویستە ئێران هەرچی زووە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو رابگرێت".

راشیگەیاند، فراوانکردنی ئاڵۆزییەکان و جەنگ هیچ خزمەتێک بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناکات، ئەمەش لەبەرژەوە ندی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە نابێت.

 

عامری: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل 60 ئەندامی حەشد کوژراون

ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرد و داوای لە دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق کرد هەڵوێستی جیددییان هەبێت.

پێنجشەممە، 19ـی ئاداری 2026، هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: هێرشە "دوژمنکارییەکانی" ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی حەشد، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 60 کەس و برینداربوونی 100 کەسی دیکە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە