موجتەبا خامنەیی: ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیی و منداڵ بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون
موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و رەمەزان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمریکا و ئیسرائیل وایانزانی بە یەک بۆ دوو رۆژ ئێران دەڕوخێنن، بەڵام بە هەڵەداچوون و هەوڵدەدەن شەڕ رابگرن.
ئەمڕۆ هەینی، 20ـی ئاداری 2026، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند: ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیی و منداڵ بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون، کە نزیکەی هەزار کەس دەبن.
خامنەیی گوتی: ئەمریکا و ئیسرائیل وایانزانی بە یەک بۆ دوو رۆژ ئێران دەڕوخێنن، بەڵام بە هەڵەداچوون و هەوڵدەدەن شەڕ رابگرن.