سوپای پاسداران هێرشێکی دیکەی کردە سەر ئیسرائیل و ناوچەکە
سوپای پاسداران شەپۆلی 68ـی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆیی چواری راگەیاند و ئاماژەیداوە، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی لەنێوان هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران جێبەجێکراوە.
لە شەپۆلەکەی ئەمجارەدا مووشەکەکانی خوڕەمشەهر 4، قەدری کڵاوەی هێشوویی ئاراستەی 25 ئامانج لە حەیفا و تەلئەڤیڤ کراوە و دەیان درۆنی بۆمبڕێژکژاویش ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کراون.