ئەبولفەزڵ شەکارچی:چیتر جیهان بۆ بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل پارێزراو نیە
ئەبولفەزڵ شەکارچی، گوتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت " بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بارەی بەرپرسان و سەرکردە باڵاکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە بەردەستمانە، چیتر پارک، شوێنە گشتییەکان و ناوەندە گەشتوگوزارییەکانی جیهان بۆیان شوێنی پارێزراو نابن".
شەکارچی دەڵێت " کوشتنی بەرپرسانی باڵا و فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، نیشانەی بەهێزی دوژمن نییە، بەڵکو نیشانەی بێئومێدی و بێدەسەڵاتی و خراپەکاریی دوژمنانە، بەڵام چاودێری بەرپرسان، فڕکەوان و سەربازەکانیان دەکەین، هێندە ناخایەنێت هێزەکانی ئێران لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن و هەمووان بە سزا دەگەیەنن".