وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆیەک رەت دەکاتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە باس لە بۆردومانکردنی بارەگایەکی لیوای 50ـی حەشدی شەعبی لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە دەکەن.
یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، سەبارەت بەو هەواڵەی کە لە لایەن کەناڵی یەکەمی عێراقی (قناة الأولى العراقية)ـەوە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت، گوایە هێزەکانی پێشمەرگە بۆردومانی بارەگایەکی لیوای (50)ـی دەستەی حەشدی شەعبییان لە پارێزگای نەینەوا کردووە؛ ئێمە بە توندی و بە فەرمی سەرلەبەری ئەم هەواڵە رەت دەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە.