گوتەبێژی کۆشکی سپی: لە 38 رۆژدا 13 هەزار هێرشکراوەتە سەر ئێران
گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، زیاتر لە 150 کەشتی ئێرانی لەنێو براوە، هەروەها زیاتر لە 60 کەشتی سەربازی نوقمی دەریا کراوە.
کارۆلاین لیڤیت گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، رایگەیاند: دوای 38 رۆژ توانیمان ئامانجەکانە سەربازییەکانمان بەدیهێنا، پیشەسازی ئێرانمان بەتەواوی لەناو برد، تواناکانی ئێرانی بە تەواوی لەناوبرد، بەراورد بە شەش مانگ پێش ئێستا ئێران زۆر گۆڕاوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، زۆربەی مووشەکە دوورهاوێژەکانمان لەناو بردووە، زیاتر لە 450 هێرش کراوەتە سەر کارگە و مووشەکەکانی ئێران و 150 هێرشیش کراوەتە سەر کارگەکانی بەرهەمهێنانی درۆن، لە 38 رۆژ دا 13 هەزار هێرشکراوەتە سەر ئێران.
گوتیشی: زیاتر لە 150 کەشتی ئێرانی لەنێو براوە، هەروەها زیاتر لە 60 کەشتی سەربازی نوقمی دەریا کراوە.