ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست راگەیەنرا

ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی رێککەوتن

ئێران
هاوبەشکراوە

ئەکسیۆس: جەی دی ڤانس سەرۆکایەتی شاندی ئەمریکا دەکات لە پاکستان

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرای کرد، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، رێبەرایەتیی شاندی وڵاتەکەی دەکات لە دانوستانە چاوەڕوانکراوەکانی ئیسلام ئاباد بۆ ئاشتی لەگەڵ ئێران، کە بڕیارە بەیانیی ڕۆژی شەممە دەست پێ بکات. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هەریەکە لە جارێد کوشنەر و ستیڤ ویتکۆف یاوەری ڤانس دەکەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

مەسرور بارزانی: هیوادارم ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران بەردەوام بێت هەموو ببینە

سەرۆک بارزانی: هیوادارین ئاگربەستەکە دەستپێکی ئاشتییەکی بەردەوام بێت هەموو ببینە

ماکرۆن: پێویستە رێککەوتنی ئاگربەست لوبنانیش بگرێتەوە هەموو ببینە

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران دەکات هەموو ببینە

بەرهەمهێنانی کارەبا و غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە هەموو ببینە

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق دەستپێدەکەنەوە هەموو ببینە

24 کۆنگرێسمانی دیموکرات داوای دوورخستنەوەی ترەمپ دەکەن هەموو ببینە

پێگەی واینت: رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ئیسرائیل و حیزبوڵڵاش دەگرێتەوە هەموو ببینە

ترەمپ: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو "سەردەمێکی زێڕین" هەنگاو دەنێت هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

سەرەڕای ئاگربەست ئەمریکا هەزاران سەربازی مارێنز دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئاژانسی "رۆیتەرز" لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، لە ئێستادا زیاتر لە 50 هەزار سەربازی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن و ئەمریکا خەریکی زیادکردنی ژمارەیانە، لەمبارەیەوە بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، هەزاران سەربازی مارێنز لە سان دیێگۆوە بەردەوام بەرەو ناوچەکە دەگوازرێنەوە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی "پۆلیتیکۆ" بڵاویکردەوە، زیاتر لە دوو هەزار سەربازی مارێنز بنکەیەکی سەربازییان لە سان دیێگۆ بەجێهێشتووە بە مەبەستی چوون بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

 
 

عێراقچی: جیهان چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکایە بەرامبەر ئاگربەستەکە

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، بژاردەکانی بەردەم واشنتن تەنیا دوو بژاردەن؛ یان ئاگربەست یان بەردەوامیی جەنگ لە رێگەی ئیسرائیلەوە.

چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: جیهان چاوەڕێی هەڵوێستی کردەیی ئەمریکایە بەرامبەر بە پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

گوتەبێژی کۆشکی سپی: لە 38 رۆژدا 13 هەزار هێرشکراوەتە سەر ئێران

گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، زیاتر لە 150 کەشتی ئێرانی لەنێو براوە، هەروەها زیاتر لە 60 کەشتی سەربازی نوقمی دەریا کراوە.

کارۆلاین لیڤیت گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، رایگەیاند: دوای 38 رۆژ توانیمان ئامانجەکانە سەربازییەکانمان بەدیهێنا، پیشەسازی ئێرانمان بەتەواوی لەناو برد، تواناکانی ئێرانی بە تەواوی لەناوبرد، بەراورد بە شەش مانگ پێش ئێستا ئێران زۆر گۆڕاوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، زۆربەی مووشەکە دوورهاوێژەکانمان لەناو بردووە، زیاتر لە 450 هێرش کراوەتە سەر کارگە و مووشەکەکانی ئێران و 150 هێرشیش کراوەتە سەر کارگەکانی بەرهەمهێنانی درۆن، لە 38 رۆژ دا 13 هەزار هێرشکراوەتە سەر ئێران.

گوتیشی: زیاتر لە 150 کەشتی ئێرانی لەنێو براوە، هەروەها زیاتر لە 60 کەشتی سەربازی نوقمی دەریا کراوە.

 

ئیسماعیل بەقایی: تاوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان لە ئەستۆی ئەمریکایە

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی، ئەو هێرشانەی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی لوبنان سەرکۆنە دەکەین، کە بەسەدان هاووڵاتی سڤیلی لوبنان کوژران و برینداربوون.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

کارۆلاین لیڤێت: زیاتر لە 450 هێرش کراوەتە سەر کارگە و مووشەکەکانی ئێران

کارۆلاین لیڤێت کارۆلاین لیڤێت گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، رایگەیاند: دوای 38 رۆژ توانیمان ئامانجەکانە سەربازییەکانمان بەدیهێنا، پیشەسازی ئێرانمان بەتەواوی لەناو برد، تواناکانی ئێرانی بە تەواوی لەناوبرد، بەراورد بە شەش مانگ پێش ئێستا ئێران زۆر گۆڕاوە.گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، رایگەیاند: دوای 38 رۆژ توانیمان ئامانجەکانە سەربازییەکانمان بەدیهێنا، پیشەسازی ئێرانمان بەتەواوی لەناو برد، تواناکانی ئێرانی بە تەواوی لەناوبرد، بەراورد بە شەش مانگ پێش ئێستا ئێران زۆر گۆڕاوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

حزبوڵڵا و سوپای پاسداران هۆشداریی دەدەنە ئەمریکا و ئیسرائیل

دوای هێرشە ئاسمانییە چڕەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان، حزبوڵڵا و سوپای پاسدارانی ئێران لە دوو بەیاننامەی جیادا هۆشداری توندیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد و جەختیان لەوە کردەوە، ئەم هێرشانە بێ وەڵام نابن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ناتانیاهۆ: لە هەر ساتێکدا بێت ئامادەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانین

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند، ئێران لەژێر گورزە سەربازییەکاندا تووشی داڕمان بووە و جەختی کردەوە کە دەبێت تەواوی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە خاکی ئەو وڵاتە دەربکرێت، چ لە ڕێگەی دیپلۆماسی بێت یان بە دەستپێکردنەوەی جەنگ. هاوکات هۆشداری دا کە ئاگربەستە کاتییەکە بە واتای کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیان نایەت و سوپای ئیسرائیل هێشتا دەستی لەسەر پەلەپیتکەیە بۆ هەر ئەگەرێکی تێکچوونی پڕۆسەکە

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

پاکستان: پێویستە دەستبەجێ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان رابگیرێن

سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان، جەختی لەوە کردەوە کە قبووڵکردنی دەسپێشخەریی ئاگربەست لە لایەن تارانەوە نیشانەی پەرۆشی وڵاتەکەیەتی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیسپانیا داوا دەکات لوبنانیش بخرێتە ناو رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا

خۆسێ مانویل ئەلبارێز، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، رایگەیاند، پێویستە وڵاتی لوبنانیش بخرێتە ناو ئەو رێککەوتنی ئاگربەستەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان واشنتن و تاران راگەیندراوە. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

کۆشکی سپی: ئەو خاڵانەی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، هەمان ئەو خاڵانە نین ئێمە بەدەستمان گەیشتوون

هەرچەندە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئێستا ئاگربەست چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لێدوانە دژبەیەکەکانی هەرسێ وڵات دەریدەخەن کە لەسەر ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە و هەنگاوەکانی داهاتوو، لێکتێنەگەیشتنێکی قووڵ لە ئارادایە. ئەم جیاوازییانە بڕیارە رۆژی هەینی لەسەر مێزی دانوستان لە ئیسلام ئاباد یەکلا بکرێنەوە، لە کاتێکدا کە هیچ گەرەنتییەک نییە ئەم جەنگە بە راستی کۆتایی هاتبێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە