ئەسەدی: هێزی گەلی ئێران بوو ئەمریکای ناچار کرد بێتە سەر مێزی دانوستان
محەممەد جەعفەر ئەسەدی، جێگری بەرپرسی کاروباری پشکنینی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، هێزی گەلی ئێران لە شەقامەکاندا ئەمریکای ناچار کرد بێتە سەر مێزی دانوستان.
ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی رێککەوتن
محەممەد جەعفەر ئەسەدی، جێگری بەرپرسی کاروباری پشکنینی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند، هێزی گەلی ئێران لە شەقامەکاندا ئەمریکای ناچار کرد بێتە سەر مێزی دانوستان.
چین تۆمەتەکانی ئەمریکا بۆ ناردنی چەک و سیستەمی بەرگریی بۆ ئێران رەت دەکاتەوە هەموو ببینە
رۆیتەرز: ئەمریکا رازی بووە سەرمایە سڕکراوەکانی ئێران ئازاد بکات هەموو ببینە
کۆبوونەوەی شاندی ئێران و سەرۆکوەزیرانی پاکستان دەستیپێکرد هەموو ببینە
لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بۆ کوردستان24 لەبارەی دانوستانی ئەمریکا و ئێران هەموو ببینە
دانوستانی راستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد دەست پێ دەکات هەموو ببینە
هەواڵگریی ئەمریکا: چین سیستەمی بەرگریی ئاسمانی رەوانەی ئێران دەکات هەموو ببینە
ترەمپ: گەرووی هورمز بە رێککەوتن بێت یان بێ رێککەوتن دەکرێتەوە هەموو ببینە
گۆتێرێز داوای رێککەوتنێکی هەمیشەیی لە ئەمریکا و ئێران دەکات هەموو ببینە
قالیباف لە ئیسلام ئاباد: متمانەمان بە ئەمریکا نییە و ئامادەی هەموو ئەگەرێکین هەموو ببینە
سوپای پاسداران: بۆ دوست و دوژمن سەلماندمان بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز چووەتە قۆناخێکی نوێ
گوتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتن، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە ناردنی چەک لەلایەن وڵاتەکەیەوە بۆ هەر لایەنێکی ناو ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن، رایگەیاند: "ئەو زانیارییانەی لەمبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە."
ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی بە ئاژانسی "رۆیتەرز"ـی راگەیاند، ئەمریکا بە فەرمی رازی بووە سەرجەم سەرمایە سڕکراوەکانی تاران ئازاد بکات.
هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە، پرسی ئازادکردنی ئەو سەرمایانە بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەیوەست کراوە بە گرەنتیکردنی تێپەڕبوونی ئارام و سەلامەتیی هاتوچۆی کەشتییەکان بەناو گەرووی هورمزدا.
سەرچاوەکە روونیشی کردەوە، ئێران پێی وایە ئەو هەنگاوەی ئەمریکا وەک نیازپاکێیەکە بۆ ئەوەی بگاتە رێککەوتنی گشتگیر و یەکجارەکی لەگەڵ تاران.
لە لایەکی دیکەوە تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن"ـی ئەمریکی پشتبەست بە داتاکانی چاودێریکردنی کەشتییەکان بڵاویکردەوە، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران چەند کەشتییەک بەرەو گەرووی هورمز بەڕێکەوتوون. تۆڕەکە روونیشی کردەوە، تاوەکوو ئێستا هاتوچۆی دەریاوانی لە گەرووەکە بەراورد بە دۆخی ئاسایی زۆر کەمە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ژێر سایەی "بێمتمانەییەکی تەواو" بەرامبەر لایەنەکانی دیکە، دەچێتە ناو دانوستانەکانی داهاتووی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی.
پارێزگاریی ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی ئێران رایگەیاند، بەهۆی لەناوبردنی ئەو تەقەمەنییانەی لە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە سەربازییەکانی دەوروبەری تەورێز نەتەقیونەتەوە، ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لەناو شاری تەورێز و دەوروبەری دەبیسترێت. بۆیە "داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین نیگەران نەبن و گوێ بە دەنگۆکان نەدەن، چونکە ئەم دەنگانە تەنها پڕۆسەیەکی کۆنترۆڵکراوە بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تەقەمەنییە نەتەقیوەکان لە ناوچە سەربازییەکاندا."
ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، پێش کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ئەمریکی؛ کۆبوونەوەی شاندی باڵای ئێران، لە ئیسلام ئاباد، لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان دەستپێکرد.
ئاژانسی "تەسنیم" رایگەیاندووە، پرسی پابەندنەبوونی واشنتن بە بەڵێنەکانی، تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکەی شاندی دانوستانکاری ئێران و سەرۆکوەزیرانی پاکستان دەبێت.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، راگرتنی شەڕ لە لوبنان و ئازادکردنی سەرمایە سڕکراوەکانی ئێران لە گرنگترین مەرجەکانی شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەن بۆ دانیشتن لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ئەمریکا.
بە گوێرەی ئاژانسەکە، واشنتن بە فەرمی ئیسلام ئابادی ئاگادار کردووەتەوە بە مەرجەکانی دەستپێکردنی گفتوگۆ رازییە، بەڵام تاوەکوو ئێستا بەشێک لەو مەرجانە جێبەجێ نەکراون.
ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، تاهیر ئەندارابی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا، لەبارەی دانوستانی راستەوخۆی هەردوو شاندی باڵای ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئاباد، بە کوردستان24ـی راگەیاند "ئەم گەڕەی دانوستانە جیاوازە و ناتوانین پێشبینی بکەین دەگەنە رێککەوتن یان نا، بەڵام گەشبینین کۆبوونەوەکە ئەنجامی ئەرێنی دەبێت".
لە وەڵامی پرسیاری، "ئەگەر ئەمڕۆ دانوستانەکان ئەنجامی نەبوو، ئیسلام ئاباد میوانداریی هیچ گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان دەکات؟" گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان گوتی "ئامادەین بۆ میوانداریکی هەر گەڕێکی دیکەی دانوستان، بەڵام جارێ نازانین هیچ گەڕێکی دیکە بەڕێوەدەچێت یان نا".
ئەندارابی باسی لەوەش کرد، دوای تەواوبوونی دانوستانی راستەوخۆی ئەمڕۆ نێوان هەردوو شاندی باڵای ئەمریکا و ئێران؛ بەرپرسانی پاکستان راگەیەنراوێکی فەرمی بۆ رای گشتی و میدیاکان بڵاودەکەنەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، شاندی دانوستانکاری ئەمریکا گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی ئەو دانوستانە چاوەڕوانکراوانەی کە بڕیارە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدرێن.
ئەمڕۆ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، دوای 40 رۆژ لە جەنگ و هەڕەشە و راگەیاندنی ئاگربەست، قۆناخێکی نوێ لە دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان دەست پێ دەکات.
میدیاکانی ئەمریکا لەسەر زاری دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە، چین لە ئامادەکاریدایە بۆ ناردنی بارهەڵگرێکی چەک بۆ ئێران، ئەمەش لە کاتێکدایە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دۆخێکی ئاگربەستی ناسەقامگیردایە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ گەرووی هورمز "بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران بێت یان بەبێ رێککەوتن، دووبارە دەکرێتەوە".