بەدر بوسەعیدی: پێویستە ئاگربەست درێژ بکرێتەوە
وەزیری دەرەوەی عومان داوای درێژكردنەوەی ئاگربەست و گفتوگۆییەكانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەكات.
ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی رێککەوتن
وەزیری دەرەوەی عومان داوای درێژكردنەوەی ئاگربەست و گفتوگۆییەكانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەكات.
سعوودیە چاککردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی راگەیاند هەموو ببینە
سیستمی بەڕێوەبردنی ئێران کەوتووەتە دەست کێ؟ هەموو ببینە
پۆلیسی ئێران دەستگیرکردنی 50 "سیخوڕ"ـی راگەیاند هەموو ببینە
ترەمپ کارتە براوەکەی دژی ئێران ئاشکرا دەکات هەموو ببینە
بەقایی: نابێت چاوەڕوان بین لە یەک دانیشتندا رێککەوتن بکرێت هەموو ببینە
ئێران دەروازەی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئیسفەهان دادەخات هەموو ببینە
جەی دی ڤانس: دانووستان لەگەڵ ئێران بێ ئەنجام کۆتایی هات هەموو ببینە
سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیامێکی نوێدا رایگەیاند کە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ واشنتن هێشتا لەئارادایە، بەو مەرجەی ئەمریکا دەست لە پاوانخوازی هەڵگرێت.
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و پاکستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتەکان و دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتی گەڕانەوەی لە دانوستانەکانی پاکستان، وەڵامی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپی دایەوە و رایگەیاند کە گەلی ئێران بە هەڕەشە خۆبەدەستەوە نادات و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هێرشێکن.
وەزیری دەرەوەی میسر و هاوتا پاکستانییەکەی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و جێگیرکردنی ئاگربەست لە ناوچەکەدا.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزیان بەدەستەوەیە شاڕێگی سەرەکی گواستنەوەی وزەیە لە جیهاندا. سوپای پاسداران هۆشداری توندی دا و رایگەیاند لە ئەگەر هەر هەڵەیەکی سەربازی، دوژمنان لە ناو گەردەلوولێکی کوشندەدا لەو گەرووەدا دەستبەسەر دەبن.
لە کاردانەوەی بڕیارە کتوپڕەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا، ئیسرائیل تەواوی هێزە سەربازییەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشی توندەوە و ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بانگهێشت کرد.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرای کرد کە بڕیارە کتوپڕەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ گەمارۆدانی دەریایی گەرووی هورمز، ستراتیژییەکی پێشوەختە بووە بۆ دەرهێنانی گەورەترین کارتی فشار لە دەستی تاران دوای شکستی دانوستانەکانی پاکستان.
شاندی باڵای ئەمریکا، دوای شکستی دانوستانە چڕەکانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی، پایتەختی پاکستانیان جێهێشت و بەبێ رێککەوتن گەڕایەوە واشنتن.
سەرۆکی ئەمریکا، ستایشی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و بە تیمێکی کاریگەر وەسفی کردن، هاوکات هۆشداریی دا کە سوپای وڵاتەکەی لە دۆخی ئامادەباشی تەواوی چەکدایە و ئەگەر تاران بەردەوام بێت، ئەوەی لە هێزی سەربازیی ئێران ماوەتەوە "بە تەواوی کۆتایی پێدەهێنن". راشیگەیاند ئێران هیچ کارتێکی فشاری لەدەست نەماوە.