ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست درێژەی هەیە

ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ئیمارات: 90%ـی هێرشەکانی ئێران ژێرخانی مەدەنییان بەئامانجگرتووە

وەزیری دەوڵەتی ئیمارات تاران و سوپای پاسدارانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە 40 رۆژی یەکەمی جەنگدا جەنگێکی وێرانکەریان دژی خەڵکی سڤیل و ژێرخانی مەدەنیی وڵاتەکەی بەرپا کردووە. جەخت دەکاتەوە کە سەرەڕای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوخۆی ئێران، رەفتاری تاران بەرانبەر دراوسێیەکانی نەگۆڕاوە، گوتیشی: هێرشەکانی ئێران 90%ـی ئامانجەکان مەدەنی بوون.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

کەشتییەکی ئێران گەمارۆی دەریایی شکاند و گەیشتەوە بەندەرێکی وڵاتەکە هەموو ببینە

وێڕای نزیکبوونەوەی کۆتایی ئاگربەست، تا ئێستا ئێران شاندی نەناردووەتە پاکستان هەموو ببینە

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری: بەئەگەری زۆر جەنگ دەستپێدەکاتەوە هەموو ببینە

ئێران داوای ئازادکردنی دەستبەجێی کەشتییە بازرگانییەکەی و تیمەکەی دەکات هەموو ببینە

ئاگربەست درێژ دەکرێتەوە یان رێککەوتن دەکرێت؟ هەموو ببینە

حزبوڵڵای لوبنانی بۆ کوردستان24: ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست هەموو ببینە

ناتانیاهۆ: جەنگی ئێران کۆتایی نەهاتووە هەموو ببینە

ترەمپ: کەشتییەکی زەبەلاحی ئێرانیمان پەکخست و دەستمان بەسەردا گرت هەموو ببینە

کاتژمێر سفر لەنێوان جەنگێکی خوێناویتر و رێککەوتنێکی هەمیشەیی هەموو ببینە

ئەکسیۆس: بێمتمانەیییەکی قووڵ واشنتن و تارانی گرتووەتەوە هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری: بەئەگەری زۆرەوە ئەمریکا هێرشە سەربازییەکانی دەستپێدەکاتەوە

غوڵام حوسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، پێشبینی دەکات ئەمریکا هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی دەست پێ بکاتەوە، ئەم لێدوانە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی گەڕێکی دیکەی دانوستان لە نێوان واشنتن و تاران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران: ئەمریکا بەرپرسیارە لە ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچەکە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی بازرگانی وڵاتەکەی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەمریکا بەرپرسیارێتی ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچەکەی لە ئەستۆدایە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئاگربەست درێژ دەکرێتەوە یان رێککەوتن دەکرێت؟

تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی نیسانی 2026، شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەگاتە پاکستان بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران پێش تەواوبوونی وادەی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، هەریەک لە ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر لەگەڵ جێگری سەرۆک دەچنە پاکستان و ئیدارەی ئەمریکا دەیەوێت ئەگەر ئاسۆی رێککەوتن و لێکنزیکبوونەوە دەرکەوت، ئاگربەستەکە درێژ بکاتەوە بۆ پێدانی کات بە تاران تا دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لەسەر زاری دوو بەرپرسی باڵای ئێران ئاشکرای کرد، ئێران لە پلانیدایە ئەمڕۆ شاندەکەی بنێرێتە ئیسلام ئاباد بۆ بەشداریکردن لە گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر ڤانس سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئەمریکا بکات، ئەوا محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەچێتە ئیسلام ئاباد و سەرۆکایەتیی شاندی وڵاتەکەی دەکات و دەبێتە هاوشێوەی گەڕی یەکەمی دانوستانەکان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران گەرەنتیی پاراستنی کەشتییەکانی رووسیا دەدات

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران گەرەنتیی تێپەڕبوونی بێ کێشەی بە کەشتییەکانی رووسیا لە گەرووی هورمز دا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاران بە توندی نیگەرانە لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بارهەڵگرەکانی لەلایەن ئەمریکاوە. رووسیا کە دەیەوێت ئاگربەستەکە لە داڕمان رزگار بکات، داوا لە لایەنەکان دەکات مەرجەکانی پاکستان جێبەجێ بکەن و رێگە نەدەن پێکدادانی سەربازی جێگەی دیپلۆماسی بگرێتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

گرۆسی: هەر رێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بەبێ ئاژانسی ئەتۆم تەنیا هیچ بەهایەکی نابێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەیامێکی توند ئاراستەی ئەمریکا و ئێران دەکات و دەڵێت "رێککەوتنی سیاسی بەبێ پشکنینی مەیدانی بێ بەهایە". گرۆسی کە هاوکات مژدەی ئاساییبوونەوەی دۆخی ئەتۆمیی سووریای پێیە، هۆشداری دەدات کە جیهان بەهۆی پێشبڕکێی نوێی چەکی ئەتۆمی لە ئاسیا و ئەوروپا بەرەو قۆناغێکی زۆر مەترسیدار هەنگاو دەنێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

پاکستان: بۆ بەشدارییکردن لە دانوستانەکان ئاماژەی ئەرێنیمان لە تارانەوە پێگەیشتووە

بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاند، ئاماژەی دڵخۆشکەریان لە تارانەوە پێگەیشتووە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان. لە کاتێکدا تەنیا چەند کاتژمێرێک بۆ کۆتاییهاتنی ئاگربەست ماوە، دیپلۆماسییەتی پاکستانی خەریکی رەواندنەوەی ئەو دوودڵییانەیە کە بەهۆی پێکدادانە دەریاییەکانەوە دروست بوون، تاوەکوو سبەی لە ئیسلامئاباد گەورەترین رێککەوتنی ئاشتی لە ناوچەکەدا واژۆ بکرێت.

 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: رێککەوتنی ئەم جارەمان لەگەڵ ئێران زۆر باشتر دەبێت لەوەی 2015

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند، ڕێککەوتنە نوێیەکەی ئیدارەکەی، ئاسایش بۆ ئەمریکا، ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەرەنتی دەکات. ترەمپ بەڵێن دەدات کە ئەمجارە نەک تەنیا ڕێگری لە چەکی ئەتۆمی دەکات، بەڵکو کۆتایی بەو "شەرمەزارییە مێژووییە" دەهێنێت کە پێشتر لە مامەڵەکردن لەگەڵ تاراندا هەبووە؛ گوتیشی: رێککەوتنی ئەم جارەمان لەگەڵ ئێران زۆر باشتر دەبێت لە هی 2015

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ماکرۆن: بارودۆخی ئێستای گەرووی هورمز هەڵەی ئەمریکا و ئێرانە

سەرۆکی فەرەنسا، رەخنەی توندی ئاراستەی واشنتن و تاران کرد و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمزی بە هەڵەیەکی هاوبەش وەسف کرد. ئەو پێی وایە توندکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا و وەڵامدانەوە سەربازییەکانی ئێران، تەنیا دەبێتە هۆی پاشەکشەی کەشتییە بارهەڵگرەکان و تێکدانی ئەو کەشە دیپلۆماسییەی کە جیهان چاوەڕێی دەکات لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد بەرهەمی هەبێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

پزیشکیان: گەلی ئێران خۆ بەدەستەوە نادات

مەسعود پزیکشیان سەرۆککۆماری ئیسلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی لە بارەی گەڕێکی نوێی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "پابەندین بە بنەماکانی لۆژیکی دانوستان".

ئاماژەی بەوەشکردووە " ئەو بێمتمانەیی قووڵ و مێژووییەی ئێران بەرانبەر ئەمریکا هەیەتی، پەیوەستە بە مێژووی ئەدا و رەفتاری ئەو وڵاتە، چونکە لەم رۆژانەی داواییدا، رەفتارە نەگونجاو و دژبەرەکانی بەرپرسانی ئەمریکا، هەڵگری پەیامێکی تاڵن، ئەوان دەیانەوێت ئێران خۆی بە دەستەوە بدات، بەڵام گەلی ئێران لە ژێر هیچ فشارێک خۆ بە دەستەوە نادات".

 

حکوومەتی هۆڵەندا 1.1 ملیار دۆلار بۆ کۆنترۆڵی نرخی ستوومەنی تەرخان دەکات

حکوومەتی هۆڵەندا پلانی نائاسایی کۆنترۆڵی بەرزی نرخی ستوومەنی کارا کرد و زیاتر لە 950 ملیۆن یۆرۆ، کە دەکاتە 1.1 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ قەرەبووی کۆمپانیا و هاووڵاتیانی تەرخان دەکات.

حکوومەتی هۆڵەندا رایگەیاند "پێشبینی دەکرێت ئەم دۆخە، کە بەهۆی جەنگی 40 رۆژەی دژ بە ئێران و داخرانی گەرووی هورمز دروست بووە، نرخی وزە هەر بە بەرزی بمێننەوە، تەنانەت ئەگەر بەم زووانە ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتاییان بێت."

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە