ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ئاژانسی فارس: تەرمی خامنەیی لە مەشهەد بە خاک دەسپێردرێت

سێشەممە، 3ـی ئاداری 2026، ئاژانسی فارس نیوس، وردەکاریی رێوڕەسمەکانی پرسە، ماڵئاوایی و بە خاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بڵاو کردەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، رێوڕەسمەکانی پرسە و ماڵئاواییکردن لە تەرمی خامنەیی، لە سبەینێوە دەست پێدەکەن و تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبن، کە تێیدا جەماوەر، بەرپرسانی وڵات و میوانانی بیانی، بەشداریی تێدا دەکەن.

بە پێی ئاژانسەکە، تەرمی عەلی خامنەیی، لە شاری مەشهەد بە خاک دەسپێدرێت و پرسەکەشی لە هۆڵی ئیمام خومەینی لە تاران بەڕێوە دەچێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

سیناتۆر لیندزی گراهام: ‌هێزی ئێران دەبێت لەناو ببرێت هەموو ببینە

قەتەر: دوو شانەی سیخوڕی سوپای پاسدارانمان دەستگیرکرد

بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک نرخی نەوت بەرزبووەوە هەموو ببینە

ستیڤ ویتکۆف: ترەمپ بە مافی خۆی دەزانێت بەرنامە ئەتۆمییەکەیان رابگرێت هەموو ببینە

چین فشار لە ئێران دەکات گەرووی هورمز بکاتەوە هەموو ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کوەیت داخرا هەموو ببینە

ئێران هەناردەی خۆراکی راگرت هەموو ببینە

ئەمریکا فەرمانی بە فەرمانبەرە ناسەرەکییەکانی کردووە بەحرەین، ئوردن و عێراق جێبهێڵن هەموو ببینە

ناتانیاهۆ: ئێران وانەی لە جەنگی 12 رۆژە وەرنەگرتووە هەموو ببینە

ترەمپ: دەتوانین بۆ هەمیشە شەڕ بکەین هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

دەنگی گەورە لە کۆیە بیسترا

پەیامنێری کوردستان 24 رایگەیاند، دەنگێکی تەقینەوەی گەورە لە کۆیە بیسترا دەگوترێت بە درۆن لێی دراوەتەوە

سەرجاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان24 گوت: هێرشەکەی ئەمشەوی سەر کەمپی ئازادی لەکۆیە بێ زیانی گیانی بووە 

 
 

سوپای پاسداران: لە زەریای هندی کەشتییەکی جەنگی ئەمریکامان پێكا

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە مووشەکەکانی قەدر 380 و زێڕی دەریا، بە دووری 650 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئێران و لە قوڵایی زەریای هندی، کەشتییەکی سیراتیژی سەربازی ئەمریکیان کردووەتە ئامانج، لەو کاتەی سەرقاڵی پڕکردنەوەی سووتەمەنی بووە لە کەشتییەکی هەڵگری سووتەمەنی.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران دوای پێکانی کەشتییەکە، دووکەڵێکی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی تەنیوە.

 
 

ئاسایشی هەولێر: درۆنێک لە نزیک کەسنەزان کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر "چەند خولەکێک لەمەوبەر درۆنێکی خۆکووژ لە نزیک ناحیەی کەسنەزانی شاری هەولێر کەوتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

کەوتنە خوارەوەی ئەو درۆنە کاتێکدا چەند درۆنێکی دیکە بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندران.

 
 
 
 

حزبوڵڵا: بە مووشەک بنکەی دەریایی حەیفامان لە باکووری ئیسرائیل کردە ئامانج

حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، لە چوارچێوەی زنجیرە هێرشەکانیاندا، بنکەی دەریایی حەیفایان لە باکووری ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.

حزبوڵڵا ئاماژەی بەوە داوە کە هێرشەکە کاتژمێر 8:00ـی شەو بە کاتی ناوخۆ ئەنجامدراوە و تێیدا مووشەکی جۆری پێشکەوتوو بەکارهاتووە. ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئەمە وەڵامێک بووە بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل کە دەیان شار و شارۆچکەی لوبنانی، لەنێویاندا باشووری بەیروت زاحیە، گرتووەتەوە.

لە بەرانبەردا، سوپای ئیسرائیل کەمێک دوای کاتژمێر 8:00 پشتڕاستی کردەوە کە سیستەمەکانیان چەندین مووشەکیان ئاشکرا کردووە کە بەرەو ناوچەکە ئاراستە کرابوون و ڕایگەیاند کە زۆربەیان لە ئاسمانەوە تەقێنراونەتەوە و خرانەتە خوارەوە.

 

قەتەر: دوو شانەی سیخوڕی سوپای پاسدارانمان دەستگیرکرد

وەزارەتی بەرگریی قەتەر رایدەگەیەنێت، بنکەی ئاسمانیی عودەید، کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدایە، بە مووشەکی بالیستیی ئێران کراوەتە ئامانج، هاوکات دەزگای ئاسایشی ئەو وڵاتە تۆڕێکی سیخوڕیی سەر بە تارانی هەڵوەشاندەوە.

وەزارەتی بەرگریی قەتەر رایگەیاند، لە چوارچێوەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە و وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل، دوو مووشەکی بالیستی ئاراستەی خاکی قەتەر کراون.

وەزارەتەکە روونیکردۆتەوە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە یەکێک لە مووشەکەکان لە ئاسمانەوە پووچەڵ بکەنەوە و بیخەنە خوارەوە، بەڵام مووشەکەکەی دیکە بەر بنکەی ئاسمانیی عودەید کەوتووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهاتووە، سەرەڕای ئەوەی بنکەکە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمەریکایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە لایەکی دیکەوە و هاوکات لەگەڵ هێرشە مووشەکییەکان، ئاژانسی هەواڵی قەتەر (QNA) بڵاوی کردەوە، دەزگای ئاسایشی دەوڵەت سەرکەوتوو بووە لە ئاشکراکردن و هەڵوەشاندنەوەی دوو شانەی سیخوڕی لە وڵاتەکەدا.

ئاژانسەکە پشتڕاستی کردۆتەوە کە ئەندامانی ئەو دوو شانەیە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بوون و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

 
 

لیندزی گراهام: ئێران پلانی لەناوبردنی موسڵمانانی سوننەی سعوویەی هەیە

سیناتۆر لیندزی گراهام دەڵێت "ئێران نیازیوایە موسڵمانی سوننە لە سعوودیە لەناو ببات و موسڵمانی شیعە بخاتە شوێنیان، ئەمە قسە و ئامانجی ئەوانە، نەک قسەی من."

گوتیشی " قسەم لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە کردووە و پێیانم راگەیاندووە، دوای گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران، هەنگاوەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان زۆر خێرا دەبن". 

سیناتۆر لیندزی گراهام دەڵێت "داوا لە ترەمپ دەکەم لەگەڵ ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر حزبوڵڵا یەک بگرن و هێزی ئاسمانی ئەمریکا لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە یەکەوە هێرش بکەنە سەر حزبوڵڵا".

 

سێنتکۆم: ئێران پلانی هێرشی رەمەکی بۆ سەر ناوچەکە هەیە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، ئێران پەنای بردووەتە بەر بەکارهێنانی سەکۆی جوڵاوی مووشەکی ئەوەی بە رەمەکی و کوێرانە پەلاماری وڵاتانی ناوچەکە بدات، ئامانجیشی لەم کارە گەیاندنی زۆرترین زیان و وێرانکارییە بە سەرجەم ناوچەکە.

سێنتکۆم ئاماژەیداوە "هێزەکانی ئەمریکا بە وردی بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی هەڕەشەکان دەکەن و لە لەناوبردنی سەرچاوەکانی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە لە ئامادەیی تەواو دان و بێ دوو دڵی هەموو سەرچاوەکانی هەڕەشە دەپێکن. 

 

دوبەی: هێرشێکی درۆنی کرایە سەر دەوروبەری کونسوڵخانەی ئەمەریکا و ئاگر کەوتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی حکوومەتی دوبەی لە راگەیەندراوێکدا وردەکاریی رووداوێکی ئەمنی لە نزیک کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئاگرێک لە دەوروبەری باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شاری دوبەی کەوتۆتەوە، کە هۆکارەکەی بەئامانجگرتن بووە لە رێگەی درۆنەوە.

حکوومەتی دوبەی پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئاگرەکە سنووردار بووە و تیمە پەیوەندیدارەکان سەرکەوتوو بوون لە کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی.

سەبارەت بە زیانەکان، نووسینگەی راگەیاندن دڵنیایی داوە کە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوونی لێ نەکەوتووەتەوە و دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.

 
 

سلێمانی.. درۆنێک لە گردی ریعایە کەوتە خوارەوە

درۆنێکی خۆکوژ لە گردی ریعایە لە شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کەس بریندار بوون.

 
 

وەزارەتی نەوتی عێراق: راگرتنی هەناردەی نەوت، کارکردنی پاڵاوگەکانی ناوخۆ پەک ناخات

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان، کە سەرەڕای داخستنی گەرووی هورمز و راگرتنی هەناردەی نەوت، سەرجەم پاڵاوگەکان بە تەواوی توانایانەوە کار دەکەن و هیچ کەموکوڕییەک لە دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکاندا دروست نابێت. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە