ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ئیسرائیل شەپۆلێکی هێرشی بەرفراوانمان بۆ سەر ژێرخانی ئێران دەست پێکرد

سوپای ئیسرائیل کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند، کە دەستی کردووە بە ئەنجامدانی شەپۆلێکی گەورە و بەرفراوانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ژێرخانە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرانسەری شاری تاران.

ئاماژەشی بەوە کردووە، ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشە مووشەکییانەی کە تاران لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆ 4" ئاراستەی ئیسرائیلی کردبوون.

 

خاڵە سەرەکییەکان

وەزارەتی کارەبا: گازی ئێران بۆ باشووری عێراق بەتەواوی وەستاوە هەموو ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ کوردستان24: دیلگیرانی فڕۆکەوانە ونبووەکە لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکەینەوە هەموو ببینە

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پێویستە عێراق قەرەبووی قوربانییانی هێرشەکان بکاتەوە هەموو ببینە

دووەم کەشتیی تورکیا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕی هەموو ببینە

ئێران: بۆ پرسی ئاسایشی ناوچەکە لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەموو ببینە

چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە مووسڵ و ئەنبار کرانە ئامانج هەموو ببینە

تاران بۆ واشنتن: ئەگەر ئێوە هێرشی زەمینی دەستپێبکەن، کۆتاییەکەی لای ئێمە دەبێت هەموو ببینە

تاران داوای لە مۆسکۆ کردووە رێگری لە پڕۆژەبڕیارەکەی بەحرەین بکات هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ئەکسیۆس: ئێران تەنیا بە مەرجی کۆتاییهێنان بە جەنگ دەست بە دانوستان دەکات

پێگەی "ئەکسیۆس" ئاشکرای کرد کە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە بنبەست، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەنیا 48 کاتژمێر لە مۆڵەتەکەی دۆناڵد ترەمپ ماوە بۆ "وێرانکردنی ژێرخانی ئێران". بەپێی راپۆرتەکە، تاران پێشنیازی ئاگربەستی کاتی رەت کردووەتەوە و سوورە لەسەر کۆتاییهێنانی هەمیشەیی بە جەنگ و وەرگرتنی گەرەنتی نێودەوڵەتی.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بلوومبێرگ: ئەمریکا زۆربەی مووشەکەکانی لە جۆری تارمایی بۆ جەنگی ئێران ئامادە دەکات

ئاژانسی بلوومبێرگ ئاشکرای کرد ئەمریکا لە ماوەی تەنیا مانگێکدا نزیکەی 80%ـی کۆگای مووشەکیی بەکارهێناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران هێشتا بە مەترسیدار وەسف دەکرێن و تاران بە هەزاران مووشەکی بالیستی و درۆن فشارێکی بێپێشینەی خستووەتە سەر سیستەمە بەرگرییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بلوومبێرگ: لە رۆژی هەینییەوە 13 کەشتی بە گەرووی هورمز تێپەڕیون

داتاکانی چاودێریی کەشتیوانی ئاشکرایان کرد، کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا جووڵەی بازرگانی لە گەرووی هورمز گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. تێکڕای دەربازبوونی کەشتییەکان لە رۆژی هەینی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لەو کاتەوە جەنگی ئێران لە 28ی شوباتی ڕابردوو دەستی پێکردووە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران: گەرووی هورمز بە رووی عێراقدا کراوەیە

گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند: رێز لە سەروەریی عێراق دەگرێت و بەهۆی هەڵوێستە نەگۆڕەکانی لە پشتیوانیکردنی تاران، هەروەها هیچ رێگرییەک لەبەردەم هاتوچۆی بازرگانیی عێراق لە گەرووی هورمز دروست ناکرێت.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا: ئەمریکا و ئیسرائیل ناوبانگی خۆیان لە پاراستنی ئەتۆم لەناوبرد

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، هۆشدارییەکی توندی دایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی سەر وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران، دۆخەکەی گەیاندووەتە هێڵێکی مەترسیدار کە ئەگەری هەیە کارەساتی لێ بکەوێتەوە. جەختی کردەوە کە مۆسکۆ هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی جیهان لەم مەترسییە گەورەیە ئاگادار بکاتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ دوا مۆڵەتی 48 کاتژمێری دەداتە ئێران

سەرۆکی ئەمەریکا، لە پەیامێکدا دوا مۆڵەتی 48 کاتژمێری دایە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەوەی بێتە سەر مێزی گفتوگۆ یان گەرووی هورمز بکاتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

رووسیا: 198 کارمەندی ئەتۆمی لە بوشەهر دەگەڕێنێتەوە

رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و کۆمپانیای رووس ئەتۆم، کەوتنی مووشەکێکیان لە ناو پەرژینی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر پشتڕاستکردەوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی پاسەوانێکی ئەمنی و زیانگەیشتن بە بینایەکی لاوەکی. تەنیا 20 خولەک دوای هێرشەکە، رووسیا پرۆسەیەکی فریاگوزاریی بۆ چۆڵکردنی 198 پسپۆڕی ئەتۆمی لە وێستگەکە دەستپێکرد و هۆشداریی دا کە دۆخەکە گەیشتووەتە خراپترین سیناریۆ.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران هەڕەشەی پەکخستنی جووڵەی بازرگانی لە گەرووی باب مەندەب دەکات

هاوکات لەگەڵ خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی لە ناو خاکی ئێران، تاران لە رێگەی سەرۆکی پەرلەمانەکەیەوە گوشارەکانی بۆ سەر رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان چڕ دەکاتەوە و ئاماژە بە بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی باب مەندەب دەدات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وەزارەتی کارەبا: گازی ئێران بۆ باشووری عێراق بەتەواوی وەستاوە

ئەمڕۆ شەممە، 4ـی نیسانی 2026، ئەحمەد مووسا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، "گازی هاوردەکراوی ئێران بۆ ناوچەکانی باشووری عێراق بەتەواوی وەستاوە، هەروەها بڕی گاز بۆ ناوچەکانی ناوەڕاستیش بۆ ئاستێکی زۆر نزم دابەزیوە کە تەنیا پێنج ملیۆن مەتر سێجایە"، ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەت هەوڵ دەدات لە رێگەی سووتەمەنی جێگرەوە ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە و ئەو وێستگانە کار پێ بکات کە بەهۆی نەبوونی گازەوە پەکیان کەوتووە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

عەباس عێراقچی: ئێمە رەتمان نەکردووەتەوە بۆ دانوستان بچینە پاکستان

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران هیچ کاتێک رەتی نەکردۆتەوە بچێتە ئیسلام ئاباد، گوتیشی، وڵاتەکەی مەرجی ئەوەیە بەیەکجاری کۆتایی بەو جەنگە بێت کە بەسەر ئێمەدا سەپێنراوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە